English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ پاراستنی ڕۆناڵدۆ ئه‌مڕۆ 600 پاسەوان دادەنرێت
2018-08-12 [08:02 AM]

ZNA – ھەولێر


بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە کریستیانۆ رۆناڵدۆ یەکەمین یاری خۆی بە درێسی یۆڤێنتۆس ئەنجام بدات، کاتێک لە یارییەکی دۆستانەدا ڕووبەڕووی (پریمافیرا)ی تیپی دووەمی یانەکە دەبێتەوە.

تۆڕی ھەواڵی (بیرمیۆم سپۆرت) بڵاویکردوەتەوە کە ئەمڕۆ ئالیگری ڕاھێنەری یۆڤینتۆس بڕیاری داوە لەو یارییە دۆستانەیە کە لە یاریگای بیلا فیلۆسا ئەنجام دەدرێت و تەنھا ٥ ھەزار کەس ئامادەی دەبن، ڕۆناڵدۆ لەگەڵ دیبالا لە ھێڵی ھێرشبردن یاری پێ بکات،لە ھەمان کاتیشدا لەبەر بچووکی یاریگاکە و بۆ پاراستنی ڕۆنالدۆ لە ھانجەران یان لە ھەر ھێرشێک و بۆ نەھێشتنی ھاتنە ناوەوەی ھاندەران بۆ نێو یاریگاکە بۆلای رۆنالدۆ، بریارە ٦٠٠ پاسەوانی تایبەت ئامادەی ئەو یارییە بن.

ئاشکرایە کە ڕۆنالدۆ لە میرکاتۆی ئەم ھاوینە بە گرێبەستێک بە بەھای ١٠٥ ملیۆن یۆرۆ و مووچەی ٣٠ ملیۆن یۆرۆی ساڵانە لە ریاڵ مەدریدەوە پەیوەندی بە یانەی یۆڤێنتۆس کردوە.


یاریگا





ئەم هەواڵە 7711جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad