English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆنی قاوە چ کاریگەریەکی لەسەر مرۆڤ هەیە
2018-08-12 [12:21 PM]

هەولێر _ ZNA


 

بەپێی توێژینەوەیەکی پەیمانگای "ستیفینز" بۆ تەکنەلۆژیا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، بۆنی قاوە رۆڵی هەیە لە چالاککردنی تواناکانی مرۆڤ و کاریگەری ئیجابی هەیە.

زاناکان بۆنی قاوەیان بە دەرمانی خەیاڵی یان سیحری ناوبردووە، چونکە لەپاش لێکۆڵینەوەکانیان دەرکەوتووە کاریگەری ئیجابی لەسەر چالاکیەکانی جەستەی مرۆڤ هەیە و وشیاریدەکاتەوە، وادەکات توانای بیرکردنەوەی باشتر بێت و داهێنان بکات.

ئەم لێکۆڵینەوەیە لەسەر 100 خوێندکار ئەنجامدراوە، کە تاقیکردنەوەیان ئەنجامداوە لە بواری کارگێری و کاردا، تێیدا 10 پرسیاری بیرکاری و ئەندازەیان بۆ ئامادەکراوە، بەڵام دابەش بوون بۆ دوو گروپ، کە بەشێکیان بۆنی قاوە لەناو هۆڵی تاقیکردنەوەکانیاندا بووە، بەشێکیان بەبێ ئەو بۆنە تاقیکرنەوەیان کردووە.

لە ئەنجامدا دەرکەوتووە، بۆنی قاوەکە کاریگەریەکی ئیجابی گەورەی هەبووە لەسەر خوێندکارەکان، لەلایەکی دیکەوە راپرسیەک لەسەر 200 کەس ئەنجامدراوە، دەربارەی کاریگەریەکانی بۆنی قاوە لەسەر چالاکیەکانی مرۆڤ.

بەڵام وەڵامەکان هاوشێوەی تاقیکردنەوەکانی زاناکان بووە و ئەوانیش پێیان وایە، بۆنی قاوە تواناکانی مرۆڤ بەرزدەکاتەوە و دەتوانێت باشتر بیربکاتەوە، هەربۆیە پسپۆڕان هۆشداری دەدەن کە گرنگە بۆنی قاوە لە قوتابخانە و کۆمپانیاکان دابنرێت.





ئەم هەواڵە 3172جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad