English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق بڕیاریدا بە راگرتنی مامەڵەكردن بە دۆلاری ئەمەریكی لەگەڵ بانكەكانی ئێران
2018-08-12 [08:24 AM]

ZNA- ھەولێر




حكومەتی عێراق بڕیاریدا بە ڕاگرتنی مامەڵەكردنی دۆلاری ئەمەریكی لەگەڵ بانكەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران.

بەپێی نوسراوێكی فەرمی كە بانكی ناوەندی عێراق بۆ بانكەكانی ناوخۆیی وڵاتەكەی ناردووە تێیدا  قەدەغەكردنی ئاڵوگۆڕی دۆلاری ئەمەریكی لەگەڵ بانكەكانی ئێران لە عێراق راگەیاندووە.

بانكی ناوەندی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە، "لەم قۆناغەدا عێراق ناچارە ئەو سزایانەی كە ئەمەریكا بەسەر ئێراندا سەپاندوویەتی جێبەجێیبكات و ئاڵوگۆڕی دۆلار لەگەڵ ئێران بووەستێنێت".

8ی ئەم مانگە، حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو، لەگەڵ سزاكانی ئێراندا نین و پێیان وایە هەڵەیەكی ستراتیژییە، بەڵام پابەند دەبن پێیانەوە.





ئەم هەواڵە 7417جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad