English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەجیاتی نان پارەی ساختەیان ناردووە
2018-08-12 [08:36 AM]

ZNA- ھەولێر


هاووڵاتییانی عێراق پێیان وایە کۆماری ئیسلامیی ئێران دیناری عێراقیی ساختە دەنێرێتە بازاڕەکانی وڵاتەکەیان.

 

هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەند وێنەیەکیان بڵاو کردووەتەوە، کە دەگوترێ لە دەروازە سنوورییەکان دەست بەسەر دیناری ساختە و ماددەی هۆشبەردا گیراوە.

 

وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێ، نان لە ئێرانەوە هاوردەی عێراق کراوە، بەڵام لە دەروازە سنوورییەکان پشکنینیان بۆ نانەکە کردووە و دەرکەوتووە دیناری چاپکراوی ساختە و ماددەی هۆشبەری تێدا شاردراوەتەوە.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس لەوە دەکەن، کە ئەو هەوڵەی ئێران بۆ گۆڕینەوەی ئەو دینارە ساختانەیە بە دۆلار و بردنەوەیەتی بۆ وڵاتەکەی، بەمەبەستی کەمکردنەوەی دەرهاوێشتە نەرێنییەکانی سزاکانی ئەمریکا بەسەری.

 

دوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتننامەی ناوکی و سەپاندنی چەندین سزا بەسەر ئێران، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی لە هەموو ئەو وڵات و لایەنانە کرد، کە مامەڵە لەگەڵ ئێران دەکەن، کە یان دەبێ بچنە بەرەی ئێران یاخود پابەندی سزاکانی ئەمریکا بن بەسەر ئێران.

 

بەهۆی ئەو سزایانەی ئەمریکاوە، ئابووریی ئێران بەرەو بارێکی زۆر خراپ چووە و تومەنی ئەو وڵاتە بەهای لەدەست داوە، بەشێوەیەک، بەهای 100 دۆلار گەیشتووەتە زیاتر لە یەک ملیۆن تومەن.

 

شەوی 8/5/2018، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری کشانەوەی وڵاتەکەی لە رێککەوتنی ناوکیی ئێران و  وڵاتانی پێنج + یەک، واژۆ کرد.

 

رێککەوتنی ناوکیی ئێران و وڵاتانی پێنج + یەک لە سەرەتای نیسانی 2015 لە شاری لۆزان لە سویسڕا واژۆ کرا، کە بەپێی ئەو رێککەوتنە ئێران دەستبەرداری دروستکردنی چەکی ناوکی دەبێت و ئەمریکاش سزاکانی لەسەر ئەو وڵاتە سووک دەکات.

 

وڵاتانی پێنج + یەک بریتین لە پێنج وڵاتی ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی (ئەمریکا، فەرەنسا، رووسیا، بەریتانیا و چین) و ئەڵمانیا پێک دێت.





ئەم هەواڵە 6973جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad