English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمشەو دیاردەیەکی گەردوونی ڕوو دەدات و لە ئاسمانی کوردستانیش دەبینرێت
2018-08-12 [09:45 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ەژی چەتۆ، سەرۆکی رێکخراوی فەلەکناسی کوردستان، لە روونکردنەوەیەکدا کە لە پەیجی فەرمی رێکخراوی فەلەکناسی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، باس لە دیاردەیەکی گەردوونی دەکات کە بە "لێزمە شیھابی پێرسیدس"  (لەیزەک) ناسراوە.

بە گوێرەی گوتەکانی سەرۆکی ڕێکخراوی فەلەکناسی کوردستان، دیاردەی "لێزمە شیھابی پێرسیدس" لە کاتژمێر ١٠ی ئەمشەو تا کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانی سبەی دووشەممە ٢٠١٨/٨/١٢ی روو دەدات، کاتێک زەوی لەسەر خولگەی خۆی بەنێو پاشماوەی کلکدارێکدا تێپەڕ دەکات.

ئەژی چەتۆ ئاماژەی بەوەش کرد ئەو کلکدارە کە ناسراوە بە "سویفت – تۆتل" بە ماوەی ١٣٣ سال خولێک بە دەوری خۆردا دەسووڕێتەوە و لە دوای خۆی بارستەیەکی چڕی تۆز و خۆڵ و نەیزەکی زۆر بچووک جێ دێڵێت، کاتێک زەوی لەو کاتەی ساڵ و بەنێویدا دەڕوات، ئەوا ھێزی کێشکردنی زەوی بڕێکی زۆری ئەو بارستانە بۆ خۆی راپێچ دەکات و لەنێو بەرگە ھەوا بە لێزمە، یان زۆر و زوو دووبارە دەبنەوە و دەسووتێن، بۆیە ژمارە و ڕێژەی دیاردەی "شیھاب" کە لەناو خۆمان بە "ئەستێرە رژان" ناسراوە، بە بەراورد لەگەڵ رۆژانی دیکەی ئاسایی رێژەیەکی یەکجار زۆر زیاتر روو دەدات دا.

پێشتر لەمبارەوە بیل کۆک، زانای بواری نەیزەکەکان لە ئاژانسی گەردوونناسیی ئەمریکی (ناسا) رایگەیاندووە، لە دوو شەوی ئەم مانگەدا، نزیکەی ٦٠- ٧٠ نەیزەک لە یەک شوێنەوە بەرەو گەردوون دەچن.

ھەروەک بیل کۆک رایگەیاندووە، دیاردەکە لە درەنگانی شەوانی ١١.٨.٢٠١٨ و ١٢.٨/٢٠١٨ روو دەدات و باشترین ناوچەش بۆ بینینی ئەو دیاردەیە، نیوەی باکووری گۆی زەوییە.

کاتژمێر ٩:٢٤ خولەکی شەوی ھەینی ٢٧.٧.٢٠١٨، درێژترین ماوەی مانگگیران تۆمار کرا کە گەیشتە زیاتر لە یەک کاتژمێر و نیو و لە ھەرێمی کوردستان و شاری ھەولێریش بە جوانی بیندرا.





ئەم هەواڵە 6034جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad