English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ماوه‌ی هه‌ڵگرتنی گۆشت دەبێت چەند بێت
2018-08-12 [02:28 AM]

هەولێر _ ZNA


 

هه‌ڵگرتنی گۆشت له‌ ئامێره‌كانی ساردكه‌ره‌وه‌ و به‌فرگردا، پێویستە بۆ ماوەیەکی دیاریکراوبێت و لەو ماوەیە تێپەڕیکرد، تەندروست نییە، لەمبارەیەوە ئەندازیاری خۆراک "لەشکر حەمە ئەمین" روونکردنەوەیەک دەدات بۆ هاوڵاتیان دەربارەی جۆری گۆشتەکان و ماوەی هەڵگرتنیان.

1-پێویسته‌ گۆشتی مریشك و قه‌ل، ته‌نها یه‌ك بۆ دوو ڕۆژ له‌ ساردكه‌ره‌وه‌دا هه‌ڵبگیرێت، به‌ڵام له‌ به‌فرگردا ده‌توانرێت بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ بۆ ساڵێك هه‌ڵبگیرێت، هاوکات گۆشتی په‌له‌وه‌ره‌كانی وه‌ك قاز و مراوی نابێت له‌ شەش مانگ زیاتر له‌ به‌فرگردا دابنرێت.

2-گۆشتی ئاژه‌ڵی سور ده‌توانرێت 3-5 ڕۆژ له‌ ساردكه‌ره‌وه‌دا دابنرێت، به‌ڵام له‌ به‌فرگردا ده‌توانرێت، 8-12 مانگ هه‌ڵبگیرێت، هه‌ڵگرتنی قیمه‌ش له‌ ساردكه‌ره‌وه‌دا پێویسته‌ له‌ دوو ڕۆژ زیاتر نه‌بێت و له‌ به‌فرگریشدا، له‌ سێ مانگ زیاتر نه‌بێت.

3-گۆشتی ماسی و خواردنه‌ ده‌ریاییه‌ جۆربه‌جۆره‌كان، پێویسته‌ ماوه‌ی هه‌ڵگرتنیان له‌ ساردكه‌ره‌وه‌دا له‌ ڕۆژێك زیاتر نه‌بێت و له‌ به‌فر گریشدا له‌ چوار مانگ زیاتر نه‌بێت.

گۆشتی به‌ستوو دوای تواندنه‌وه‌، دەبێت ڕاسته‌وخۆ به‌كاربهێنرێت، بەڵام جارێكی دیكه‌ له‌ئامێره‌كانی ساردكه‌ره‌وه‌ و به‌فرگردا هەڵناگیرێت و تەندروست نییە.





ئەم هەواڵە 8578جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad