English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ئەمینداری گشتی یەکێتی زانایانی جیھانی موسڵمان دەکات
2018-08-12 [10:43 AM]

ZNA – ھەولێر 



ڕۆژی یەکشەممە ١٢ـی ٨ـی ٢٠١٨ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە د. عەلی قەرەداخی ئەمینداری گشتیی یەکێتیی جیھانی زانایانی موسڵمان و سەرۆکی ڕابیتەی ئیسلامی کورد و شاندێکی یاوەری کرد . 

شاندەکە پێکھاتبوو لە سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی ڕابیتەی ئیسلامیی کورد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و دوا پێشھاتەکانی عێراق و ناوچەکە و ڕووداوەکانی دوای ڕیفراندۆم تاوتوێ کرا و جەختیش لە ڕەوایەتی مافەکانی گەلی کوردستان و ڕەتکرنەوەی سەپاندنی زۆر و زەبروزەنگ بەسەر گەلی کوردستان کرایەوە. 

ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا ھەردوولا بیروڕایان لەبارەی ھەڵبژاردنەکانی مانگی ئەیلوولی داھاتوو و پێویستیی کارکردن و دانانی بەرنامەی تۆکمە لە لایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی ھاووڵاتیان ئاڵوگۆڕ کرد.


 





ئەم هەواڵە 12151جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad