English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێشبینی ده‌كات حكوومه‌تی داهاتوو شه‌ش مانگ به‌رگه‌ بگرێت و و دواتر به‌هۆی ناكۆكییه‌كانه‌وه‌ بڕووخێت
2018-08-12 [11:17 AM]

ZNA – ھەولێر


په‌رله‌مانتارێكی ده‌وڵه‌تی یاسا پێشبینی ده‌كات حكوومه‌تی داهاتوو ، ته‌نها شه‌ش مانگ به‌رگه‌ بگرێت و و دواتر به‌هۆی ناكۆكییه‌ سیاسییه‌كان بڕووخێت.

محه‌مه‌د سه‌یهوود، په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ وێبسایتی "مه‌علومه‌"ی عێراقی ده‌ڵێت: "حكوومه‌تی داهاتوو زۆر لاواز ده‌بێت و ناتوانێت شه‌ش مانگیش خۆی به‌رامبه‌ر ناكۆكییه‌ سیاسییه‌كان بگرێت، به‌هۆی به‌ش به‌شێنه‌ی كوتله‌كان ده‌كه‌وێت".

روونیشی ده‌كاته‌وه‌، به‌هۆی نزیكی ژماره‌ی كورسی كوتله‌ سیاسییه‌كان له‌ په‌رله‌مانی عێراق، ده‌رگای ململانێ و قه‌یرانی گه‌وره‌تر ده‌كاته‌وه‌، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ حكوومه‌تی داهاتوو و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ریشی بنیات ده‌نرێت كۆتایی دێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، كوتله‌ سیاسییه‌كان ده‌یانه‌وێت حكوومه‌تی به‌ش به‌شێنه‌ و تایه‌فی پێكبهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌شداری تێدا بكه‌ن وه‌كو ئه‌و حكوومه‌ته‌ی ئێستا هه‌یه‌، كه‌ دووچاری كێشه‌ی زۆر بووه‌ و زۆربه‌ی وه‌زیره‌كانی له‌سه‌ر كار لادران.

ئه‌وه‌شی دووپاتكردووه‌ته‌وه‌، "باشترین كار" پێكهێنانی حكوومه‌تی زۆرینه‌ی سیاسییه‌، كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌ حكوومه‌ت پێكهبنێنێت و كوتله‌كانی دیكه‌ش ببنه‌ ئۆپۆزیسیۆن.





ئەم هەواڵە 8734جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad