English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترامپ: هەرگیز دەستبەرداری شەڕکردن لە پێناو هەمو ئەمەریکایەکان نابم
2018-08-12 [02:07 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆکی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد ترامپ لە پەیامێکدا كه‌ له‌ تویتەردا بڵاوی كردۆته‌وه‌، ده‌ڵێت، ئێمە وەکو وڵاتێک دەبێت یەکڕیز بین، من هەمو جۆرە ڕەگەزپەرستیەک و کرداری توندوتیژی شەرمەزار دەکەم. ئاشتی بۆ هەمو ئەمەریکاییەکان.

ترامپ وتیشی، بۆ باشترکردنی ژیانی کەمینەکان شەڕی کردووە و پەیمانیش دەدات، هەرگیز دەستبەرداری شەڕکردن لە پێناو هەمو ئەمەریکایەکان نابم.

ڕۆژی شەممەی ڕابوردوو ئیڤانکای کچی سەرۆکی ئه‌مه‌ریكا بە ئاشکرایی لە پەیامێکی تویتەردا دژی باڵادەستی سپی پێستەکان و نیو نازییەکان وەستایەوە.

ئیڤانكا لە پەیامەکەیدا دەڵێت، ئەمەریکاییە سپی پێستەکان سوپاس گوزارن کە لە وڵاتێکدا دەژین کە بەرگری لە، سەربەخۆیی، ئازادی ڕادەربڕین و ڕاگەیاندنی بیروڕا دەکات، لەم وڵاتە مەزنەماندا هیچ جێگایەک نییە بۆ باڵادەستی سپی پێستەکان، ڕەگەزپەرستی و نیۆ نازی."





ئەم هەواڵە 4753جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad