English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریكا داوا لە بەریتانیا دەكات پشتیوانی بڕیارەكانی بەرانبەر بە ئێران بكات
2018-08-12 [02:13 AM]

ZNA - هەولێر


ڤوودی جانسۆن باڵیۆزی ئەمریكا لە بەریتانیا لە وتارێكیدا لە رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی داوای لە حكوومەتی بەریتانیا كردووە لە بارەی پرسی رێككەوتنی ئەتۆمی و رووبەرووبوونەوەی دەستێوردانەكانی ئێران، پشتیوانی بڕیارەكانی واشنتۆن بكات.

جانسۆن، بەریتانیا بە یەكێك لە نزیكترین ھاوپەیمانەكانی ئەمریكا ناودەبات و داواشی لێدەكات ھەڵوێستەكانی بەرانبەر بە رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێران بگۆڕێت و پاڵپشتیی لە بریارەكانی ئەمریكا بكات.

باڵیۆزی بەریتانیا لە لەندەن دەشڵێت، ئەمریكا بەرەیەكی یەكگرتوو لە وڵاتانی ئەورووپی بۆ گۆڕینی سیاسەتەكانی ئێران پێكدەھێنێت و داوا لە بەریتانیاش دەكات بچێتە بەرەی ئەمریكا و ئەرووپا  بۆ رووبەرووبوونەوەی ئێران.





ئەم هەواڵە 4507جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad