English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جۆزێف ڤۆتێل: قاسم سولەیمانی سەرپەرشتی چالاکییەکی نەگریس دەکات و هەرەشەیە بوناوچەکە
2018-08-13 [06:23 AM]

ZNA-هەولێر



جەنەڕاڵ جۆزێف ڤۆتێل، فەرماندەی فەرماندەیی سوپای ناوەندی ئەمریکا گوتی، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران چالاکییەکی نەگریس و بەرفراوان بۆ رژێمی ئێران ئەنجامدەدات لەناوچەکە.


هەژماری "تویتەر"ی فەرمی فەرماندەیی سوپای ناوەندی ئەمریکا (CENTCOM) لێدوانەکانی ڤۆتێلی گواستەوە و رایگەیاند، "بۆ من روونە کە قاسم سولەیمانی و، هێزی فەیلەقی قودس سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانی لەنێو جەرگەی هەڵمەتێکن کە پێیان راسپاردووە بۆ فراوانکردنی چالاکیی نەگریسی رژێمی ئێران لەناوچەکە، وەکو سووریا و عێراق و لوبنان و بەحرەین و یەمەن".


ئەوەشی زیاد کرد، ئەم چالاکییە نەگریس و تێکدەرانەی سەقامگیری، هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە، ئەمەش لەبەرژەوەندی گەلی ئێران نییە".





ئەم هەواڵە 4486جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad