English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا داوا لەبەریتانیا دەكات واز لە تاران بێنێت
2018-08-13 [06:30 AM]

​ZNA – هەولێر


باڵیۆزی ئەمەریکا لە بەریتانیا  داوا لە لەندەن دەکات پاڵپشتییەکانی بۆ رێککەوتنامەی ئەتۆمی ئێران رابگرێت و لەجیاتی ئەوە بێتە بەرەی ئەمەریکاوە بۆ "رووبەڕووبونەوەی هەڕەشەکانی تاران بۆ سەر جیهان".

رۆژنامەی تێلیگرافی بەریتانی، رۆبێرت وود جۆنسۆن، باڵیۆزی ئەمەریکا لە بەریتانیا، لە پەیامەکەی بۆ بەریتانیا دەڵێت: "کاتی ئەوە هاتووە بەسەر رێککەوتنامەکەی 2015 تێپەڕبین. ئێمە داوا لە بەریتانیا دەکەین کە دەسەڵاتە دیبلۆماسییە گرنگەکانی بەکاربێنێت و بێتە بەرەی ئێمە".

ئەو باڵیۆزەی ئەمەریکا پێی وایە تاران بەرپرسە لە جەنگی وڵاتانی ناوچەکە و گوێ بە وەبەرهێنانی وڵاتەکەی نادات، دەشڵێت: "تاکو ئێران وەک وڵاتێکی ئاسایی کارەکانی نەکات، ئەمەریکا لەسەر زیادکردنی فشارەکانی بەردەوام دەبێت، دەمانەوێت بەریتانیاش لەبەرەی ئێمە بێت".

هەفتەی رابردوو، واشنتن بەشی یەکەمی سزاکانی ئێرانی گەڕاندەوە و بڕیاریشە لە مانگی 11، بەشی دووەمی سزاکان بەسەر تاراندا بسەپێنێت بەڵام تاکو ئێستا ئەوروپا نەهاتۆتە بەرەی ئەمەریکا و لە رێککەوتنامەکەی ئێران نەكشاوەتەوە.

 





ئەم هەواڵە 4549جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad