English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەتەوە یەكگرتووەكان: بەهۆی شەڕی حەوت ساڵەوە 328 ملیار دۆلار زیان بەر ئابووری سوریا كەوتووە
2018-08-13 [07:32 AM]

ZNA- ھەولێر




كۆمسیۆنی مەدەنی و ئابووری ئاسیای رۆژئاوای نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، لە شەڕی حەوت ساڵەی سوریادا 400 هەزار كەس كوژراون و پێنج ملیۆن كەسیش ئاوارەبوون دەشڵێت، 328 ملیار دۆلار زیان بەر ئابووری ئەو وڵاتە كەوتووە.

كۆمسیۆنی مەدەنی و ئابوری ئاسیای رۆژئاوای نەتەوەی یەكگرتووەكان لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، ئەو زیانانەی بەر كەرتی بیناسازی و باڵەخانەكان و دەزگاكانی دیكەی سوریا كەوتووە بە 120 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت، هاوكات 268 ملیار دۆلاریش زیان بەر بەرهەمی ناوخۆی سوریا كەوتووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە شەڕی حەوت ساڵەی سوریادا 400 هەزار كەس كوژراون و 10 ملیۆن هاوڵاتی ناچاربوون ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێبهێڵن، هاوكات پێنج ملیۆن هاوڵاتی دیكەش ئاوارەی دەرەوەی سوریا بوون.





ئەم هەواڵە 2932جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad