English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆكانی كۆریای باكوور و باشوور كۆدەبنەوە
2018-08-13 [07:36 AM]

ZNA- ھەولێر




هەردوو سەرۆكی كۆریای باكوور و باشوور بڕیاری ئەنجامدانی كۆبوونەوەی لوتكەیاندا لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، كیم جۆن ئون، سەرۆكی كۆریای باكوور و مون جەی ئین، سەرۆكی كۆریای باشوور بڕیاریانداوە كۆبوونەوەی لوتكە ئەنجام بدەن، مەبەستی كۆبوونەوەكەش زیاتر لێكتر نزیكبوونەوەی هەردوو وڵاتە.

وەزارەتی رێكخستن و پەیوەندییەكانی كۆریای باشوور لەوبارەیەوە رایگەیاند، "كۆبوونەوەی لوتكەی نێوان كۆریای باكوور و باشوور بۆ پتەوكردنی و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە ناوخۆییەكانی هەردوو وڵاتە".

لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا و دوای كۆبوونەوەی لوتكەی نێوان كۆریای باكوور و باشوور، بڕیاردرا لە ئایندەدا كۆبوونەوەی دیكە لە نێوان هەردوو وڵاتدا ئەنجامبدرێت، لە پێناو لێكتر نزیكبوونەوەی سەرۆكی هەردوو وڵات و پاراستنی بەرژەوەندییەكانی نێوانیان.





ئەم هەواڵە 4429جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad