English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ناتانیاهۆ: ئێمه‌ ئاگربه‌ستێكی یه‌كجاریی و هه‌میشه‌ییمان ده‌وێت
2018-08-13 [08:31 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل سەبارەت بە بەردەوامیی ئاڵۆزییەکانی سنووری وڵاتەکەی لەگەڵ غەززە  وتی: ئیسڕائیل خوازیاری ئەوەیە کە ئاگر بەستێکی یەکجاریی لەگەڵ حەماس بەرقەرار ببێت.

ناتانیاھۆ رۆژی رابردوو لە کۆبوونەوەی ھەفتانەی کابینەکەیدا وتی کە ئێمە وا خەریکین لەگەڵ تیرۆریسم دەجەنگین و لە درێژەدا وتیشی: خواستی ئێمە روون و ئاشکرایە، ئێمە ئاگربەستێکی  یەکجاریی و ھەمیشەییمان دەوێت و بە کەمتر لەوەش رازیی نابین.

سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل باسی لەوەش کرد کە سوپای وڵاتەکەی تا ئێستا بە سەدان بنکەی سەربازیی حەماسیان بە ئامانج گرتووە و لەگەڵ ھەر ھێرشێکیشدا زیانی زیاترمان بەم گروپە گەیاندووە، بەڵام با ئەوان ئاگاداربن کە ئەم ھەنگاوە بەمزووانە کۆتایی پێنایەت.


 





ئەم هەواڵە 4675جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad