English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كانتێ..له‌ پاككه‌ره‌وه‌ی شه‌قامه‌كانه‌وه‌ بۆ ئه‌ستێره‌یێكی گه‌وره‌
2018-08-13 [09:35 AM]

ZNA – ھەولێر


دوای ئەوەی رۆڵێکی کاریگەری بینی لە بردنەوەی نازناوی مۆندیالی ٢٠١٨ بۆ ھەڵبژاردی کەڵەشێرەکان، میدیای فەرەنسی بایەخێکی زۆری بە رابردووی نگۆلۆ کانتێ یاریزانی ھەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی چێڵسی دا، بەھۆی ئەوەی کە ئەو لە نزمترین ئاستی ژیاندا توانیویەتی خۆی پێبگەینێت و ببێتە ئەستێرەیەک کە ھەموو جیھان باسی بکات و گەورەترین یانەکانی ئەوروپا بەدوایدا وێڵ بن.

بەپێی ئەو سەرچاوانە، کانتێ دوای ژیانێکی پڕ لە نەھامەتی توانیویەتی ببێتە کەسێکی بەناوبانگ و دەڵێن "کانتێ لە تەمەنی ١١ ساڵی دوای ئەوەی باوکی دەمرێت، بە ناچاری جێگەی دەگرێتەوە وەک پاککەرەوەی شەقامەکان، بۆ ئەوەی دایک و خوشک و برایانی بەخێو بکات". ھەروەھا دەشڵێن "پێشتر چەندین یانەی فەرەنسی کانتێیان رەتکردووەتەوە، لەبەرئەوەی پێیانوابووە لەبەر کورتی باڵایەکەی بۆ یاری تۆپی پێ دەستنادات".

پاڵەوانی پرێمەرلیگ لە ساڵانی ٢٠١٦ لەگەڵ لیستەر سیتی و ٢٠١٧ لەگەڵ چێڵسی لەلایەن گەورە یانەکانی فەرەنساوە رەتکراوەتەوە، وەک لۆریان، رین و پاریس سانجێرمان، لە کاتێکدا ھەندێ لە سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکان باس لەوە دەکەن، کە ئێستا پاریس سانجێرمان ئامادەیە لە بری بەدەستھێنانی تواناکانی کانتێ، ئامادەیە زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ بداتە چێڵسی.

یەکێک لە راھێنەرانی لە یانە کۆنەکەی سۆرسن، لەبارەی کانتێ وە دەڵێت "زۆر شەرمن و کەم قسە بوو، تا ئەو راددەیەی جارێکیان ھاوڕێکانی خەڵاتێکی کەسییان لێوەرگرت و لە نزیک ئەو ئاھەنگیان پێدەگێڕا، ئەو پێینەگوتن بمدەنەوە".

ئەو زۆر خۆبەکەمزانەو دوورە لە ھەموو لەخۆباییبوونێک، تەنانەت ئەوکاتەی لە یانەی بۆلۆنی بوو بە سکۆتەر دەچووە مەشقەکانی.


رووداو





ئەم هەواڵە 4345جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad