English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەم ڕێگایانە جەستەت بە شێداری بهێڵەوە
2018-08-13 [09:45 AM]

هەولێر _ ZNA


 

لە وەرزە گەرمەکاندا بە گشتی جەستە دووچاری وشکبوونەوە دەبێت ئەمەش کاریگەری لە سەر پێست هەیە، پێویستە زیاتر گرنگی بدرێت بە خواردنەوەی شەربەتی سروشتی و زەڵاتە.

ماڵپەڕی "boldsky" چەند ڕێگەیەکی خستووەتە ڕوو بۆ شێدارکردنی جەستە لە وەرزە گەرمەکاندا.

-خواردنەوەی شەربەتی سروشتی یارمەتی شێدارکردنەوەی جەستە بە گشتی و پێست بە تایبەتی دەدات، جگە لەوەش چەندین ڤیتامین و ماددەی سوودبەخش بە جەستە دەبەخشێت.

-خواردنی میوەی گوێزی هیندی بە یەکێک لە باشترینەکان دادەنرێت بۆ شێدارکردنی جەستە هەروەها پەستانی خوێن ڕێکدەخات.

-گرنگیدان بە خواردنی زەڵاتە باشترین و تەندروستترین ڕێگەیە کە دەبێتە هۆی چالاکبوونی خانەکان بە تایبەت تەماتە، لیمۆ، خەیار، هەروەها سەوزەکان بە گشتی.

-پێویستە زیاتر گرنگی بە خواردنی شۆربا بدرێت لە وەرزە گەرمەکاندا تا بڕی پێویست ئاو بۆ جەستە دابینبکرێت، بە تایبەت ئەو شۆربایانەی بڕێکی زیاتر سەوزەیان تێدایە.

-دوورکەوتنەوە لە خواردنە کافایینییەکان باشترین کارە کە بۆ جەستەتی ئەنجام بدەیت لە وەرزە گەرمەکاندا، چونکە دەبێتە هۆی وشکبوونی پێست.

-خواردنەوەی بڕێکی زۆر ئاو باشترین سوود بە جەستە دەگەیەنێت.





ئەم هەواڵە 3085جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad