English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو خواردنانەی دڵ لە نەخۆشی دەپارێزێت
2018-08-13 [10:39 AM]

هەولێر _ ZNA


 

لەپێناو پاراستنی دڵت لە نەخۆشی، کە لە ئێستادا بەشێوەیەکی بەرچاو بەربڵاوە لە جیهاندا، پێویستە ئاگاداری سیستمی خۆراکیت بیت و بایەخ بە خواردنانە بدەیت کە دڵ لە نەخۆشی دەپارێزێت، چونکە بەشێوەیەکی گشتی نەخۆشیەکانی دڵ لە ئەنجامی خواردنی چەور و خراپ، یان قەڵەوی و بۆماوەیی، یاخود کەمی جوڵەو و دڵەڕاوکێوە تووشدەبیت .

بەپێی هەواڵەکەی hiamag ئەم خواردنانە دڵ لە نەخۆشیەکان دەپارێزێت:

1-ماسی سەلەمون، کە دەوڵەمەندە بە ترشی ئۆمیگا سێ، یاریدەی هاوسەنگ راگرتنی پەستانی خوێن دەدات، دڵ لە جەڵتە دەپارێزێت، پێویستە هەفتانە دووجار بخورێت، چونکە ئەگەری تووشبوون بە سەکتەی دڵ بە رێژەی %30، ماسی سەردین و توناش بەسوودە.

2-شۆڤان، سەرچاوەی ترشی ئۆمیگا سێ و چەوری بەسوود و ترشی فۆلیک و پۆتاسیۆم و ریشاڵەکانە، کە یاریدەی پاراستنی هاوسەنگی کۆلیسترۆڵی خوێن دەدات، کاریگەری ئیجابی هەیە بۆ دڵ و خوێنبەرەکان.

3-زەیتی زەیتون، یەکێکە لە باشترین جۆرەکانی زەیتی سروشتی، چونکە هاوسەنگی کۆلیسترۆڵ رادەگرێت و دڵ دەپارێزێت لە نەخۆشی.

4-ئەڤۆگادۆ، سەرچاوەی چەوری بەسوودە کە جەستە و دڵ پێویستی پێیەتی، هاوکات رێژەی کۆلیسترۆڵی باش بەرزدەکاتەوە و ماددەی "کاروتینویدات" دەمژێت، بۆ تەندروستی دڵ بەسوودە.

5-تو، دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی دژە ئۆکسان و هەوکردن، کە وادەکات دڵ لە نەخۆشیە مەترسیدارەکان و شێرپەنجەش بپارێزێت.

6-بقولیات، بڕێکی زۆر پێکهاتەی ریشاڵی و ترشی ئۆمیگا سێ و کالسیۆمی تێدایە، کە سەرچاوەیەکی باشن بۆ تەندروستی دڵ، وەک فاسۆلیا و پاقلە و نۆک.

7-چەرەسات، دەوڵەمەندە بە چەوری بەسوود و ئۆمیگا سێ، کە بۆ تەندروستی دڵ بەسوودە.

8-فولی سۆیا، رێژەی کۆلیسترۆلی زیانبەخش بە یەکسانی رادەگرێت و سەرچاوەی پرۆتینە.

9-تۆو کەتان، رێژەیەکی زۆر ریشاڵی و ئۆمیگا سێ و شەشی تێدایە، کە وادەکات دڵ لە نەخۆشی بپارێزێت.

10-سپێناخ، باشترین خۆراکە بۆ دڵ و دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و ریشاڵی و ماددەی لوتین و ئاسن، کە دڵ نەخۆشی دەپارێزێت.





ئەم هەواڵە 8899جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad