English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە بەھەر شێوەیەک بێت دەیەوێت بۆند لەگەڵ ئەم ئەستێرەیە مۆربکات 
2018-08-13 [10:57 AM]

ZNA – ھەولێر 



یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە ھەوڵەکانی بەردەوامە بۆ پتەوکردنی پێکھاتەی تیپەکەی بۆ ئەم وەرزە و تا ئێستاش دەیەوێت بۆند لەگەڵ ئەستێرەیەکی مۆندیال مۆربکات .

بەپێی ھەواڵێکی  رۆژنامەی دەیلی تەلەگرافی ئینگلیزی ، بەرپرسانی یانەی بەرشلۆنە تا ئێستاش بیرۆکەی گرێبەست کردن لەگەڵ پۆل پۆگبایان ھەیە و ھەوڵەکانیان لەم پێناوە بەردەوامە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , سەرەڕای ئەوەی یانەی مانشستەر یونایتد دوو بۆندی یانەی بەرشەلۆنەی بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ پۆگبا رەتکردۆتەوە، بەڵام بەرپرسانی بەرشەلۆنە بێ ھیوا نەبوونە لە ھێنانی ئەم یاریزانە. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , پەیوەندی خراپی نێوان پۆگبا و مۆرینیۆ ھەلێکی باشی بە بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە داوە تا گۆگبا رازی بکەن پەیوەندی بە یانەی کەتەلۆنی بکات. 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 19885جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad