English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکەم جارە دوای پێنج ساڵی رابردو پڕۆژە بودجە ئامادە ده‌کرێت
2018-08-13 [11:29 AM]

ZNA – ھەولێر


وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی ئامادەکردنی پڕۆژە بودجەی 2019ـی کوردستانە و چەندین کۆبوونەوە لەوبارەوە کراوە و لە ئەنجوومەنی وەزیرانیش پرسەکە تاوتوێکراوە، داواش دەکرێت وەزارەتەکان بودجەی خەمڵێندراوی خۆیان بدەنە ئەنجوومەنی وەزیران.

ئەمە یەکەم جارە لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا پڕۆژە بودجە ئامادە دەکرێت، لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، لەسەر بنەمای نرخی نەوت و خەرجییەکان، پڕۆژەکە دادەندرێت و رەوانەی پەرلەمان دەکرێت، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانیش، دەبێ مانگی تشرینی یەکەمی هەموو ساڵێک بودجە رەوانەی پەرلەمان بکرێت.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کە بڕیارە 30ـی مانگی ئەیلوول ئەنجامبدرێت، راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکە و پێکهێنانی حکومەت دەکەونە سەروبەندی پەسەندکردنی بودجە، بەو هۆیەوە ئەگەر پرۆژەکە لەم خولەی پەرلەمان پەسندنەکرێت، چاوەڕوان دەکرێت لە وادەی خۆی دوابکەوێت.





ئەم هەواڵە 7027جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad