English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاگادارییەک لە بارەی دابەشکردنی مووچەی چەند شوێنێک
2018-08-13 [11:48 AM]

ZNA – ھەولێر


سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ئاگادارییەک لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنجی زێره‌ڤانی، پێشمه‌رگه‌، ئاسایش، پۆلیس و هێزه‌کانی ناوخۆ لە پێش جەژن بڵاو دەکرێتەوە.

ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، لە ئاگادارییەکدا کە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە تێیدا ڕای گەیاندووه‌: ڕۆژانه‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌کی زۆر له‌و به‌ڕێزو خۆشه‌ویستانه‌، په‌یوه‌ندی ده‌کرێ و پرسیاری ئه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌، ئایه‌ پێش هاتنی جه‌ژن مووچه‌ی ئه‌وانه‌ی تا ئێستا نه‌دراوه‌ ده‌درێت.

ئومێد دەشڵێت: له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌کان له‌ قسه‌ و له‌سه‌ر خه‌ت بووین، هه‌موو ئاماده‌کارییه‌ک کراوه‌ و ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵده‌درێ له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوو مووچه‌کانیان دابه‌ش بکرێ.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ڕوونی کردووەتەوە: پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌کانی ئاسایش و زێره‌ڤانی و پۆلیس دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه‌ وه‌ک چۆن به‌به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ داخوازیی و خواسته‌کانیان بووینه‌، به‌ شانازییه‌وه‌ له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وام ده‌بین وهه‌موومان قه‌رزاری ئه‌وانین و ئه‌وان شانازی گه‌وره‌ی ئێمه‌ن.





ئەم هەواڵە 6841جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad