English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاماده‌یى خۆى ده‌ربریوه‌ ڕێكارێك بگرێته‌ به‌ر به‌ڕووى ئه‌و پلانه‌ى دژى ولاته‌كه‌یان كراوه‌
2018-08-13 [12:16 PM]

ZNA - هەولێر


وه‌زیرى داراى توركیا ڕایگه‌یاند: به‌هۆى كێشه‌كانى نێوان توركیا و ئه‌مریكا ئه‌نقه‌ره‌ ئاماده‌یى خۆى ده‌ربریوه‌ تا ڕێكارێك بگرێته‌ به‌ر دژ به‌و پلانه‌ى رووبه‌روى توركیا كراوه‌ و به‌هاى لیره‌ى توركى دابه‌زیوه‌.

به‌پێى هه‌واڵێكى سپوتنیكى رووسى، بیرات ئه‌لبه‌یره‌ق وه‌زیرى داراى توركیا وتى: به‌هۆى كێشه‌كانى نێوان توركیا و ئه‌مریكا ئه‌نقه‌ره‌ ئاماده‌یى خۆى ده‌ربریوه‌ تا ڕێكارێك بگرێته‌ به‌ر دژ به‌و پلانه‌ى رووبه‌روى توركیا كراوه‌، له‌ڕۆژى دووشه‌مه‌وه‌ دامه‌زراوه‌كانمان كارى پێویست ده‌كه‌ن بۆ ئارامكرنه‌وه‌ى بازاره‌كان ، پلانى كاره‌كه‌مانیش بارى بانكه‌كان و كۆمپانیا بچوك و مامناوه‌ند ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ به‌ سه‌ختى زه‌ره‌رمه‌ندبوون له‌لایه‌ن ڕووخانى لیره‌.

گرژییه‌كانى نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و واشنتۆن به‌رده‌وامه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ لیره‌ى توركى به‌ردوام دابه‌زینى به‌هاكه‌ى زیاتر به‌خۆوه‌ بینى 16 له‌ سه‌د له‌ به‌هاى به‌رامبه‌ر به‌ دۆلارى ئه‌مریكى دابه‌زى و تا گه‌یشته‌ نزمترین ئاست دواى بریاره‌كه‌ى تره‌مپ.

جێى ئاماژه‌یه‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا هه‌ینى رابردوو باجى گومركى به‌سه‌ر ئه‌له‌منیۆن و ئاسن و شیشى توركیادا سه‌پاند. 

پێشتریش واشنتۆن سزاى به‌سه‌ر دوو وه‌زیرى داد و ناوخۆى توركیا سه‌پاند چونكه‌ په‌یوست نه‌بوون به‌ ئازادكردنى قه‌شه‌ى ئه‌مریكى ئه‌ندرۆ برونسۆن كه‌ له‌ توركیا به‌ تۆمه‌تى سیخۆرى دادگایى كراوه‌.





ئەم هەواڵە 4888جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad