English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خامه‌نه‌ئی: دانووستان لەگەڵ ئەمریکا قەدەغەیە
2018-08-13 [12:37 PM]

ZNA - هه‌ولێر


پێش نیوەرۆی ئەمڕۆ دووشەمە عه‌لی خامه‌نه‌ئی رێبەری باڵای شۆڕشی ئێران له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریدا وتی، ئەمریکا ئێستا پێشنیاری دانووستانی داوە، ئەمە نوێ نییە، وتیشی، ئیمام دانووستانی لەگەڵ ئەمریکا قەدەغە کردووە منیش قەدەغەی دەکەم.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لەو دیدارەدا ئاماژە دا بەوەی کە بە هۆی هەندێ کەمتەرخەمیی و بێ پلانی، دراوی وڵات کەوتە دەستی ئەو کەسانەی کە کەڵکی ناڕەوایان وەرگرت، وتیان، ئەم کێشە پەیوەندی بە شێوازی بەرێوەبەرایەتی و سیاسەتدارێژییەوە هەیە.

ڕێبەری باڵای شۆڕش وتی، ئەمه‌ریکا ئێستا پێشنیاری دانووستانی داوە، ئەمە نوێ نییە، لەسەرەتای شۆڕشەوە بووە، بۆچی دانووستان ناکەین؟ ئەمه‌ریکاییەکان پشتیان بە هێز و پارە بەستووە، گفتوگۆ بە مامەڵە دەزانن، کاتێک دەیەوێت لەگەڵ لایەنێک دانووستان بکات، ئامانجی سەرەکی خۆی دیاری دەکات و یەک هەنگاویش ناکشێتەوە.

ئایەتۆڵڵا خامنەیی وتیشی، ئەمه‌ریکا هیچ خاڵێک بە لایەنی بەرانبەری نادات تەنیا بەڵێن نەبێت، کاتێک کار لە کار ترزا و خاڵی خۆی وەرگرت، بەڵێنەکانی پێشێل دەکات، ئەمە شێوازی دانووستانی ئەمریکاییەکانە، ئێستا لەگەڵ ئەم دەوڵەتە ساختەچیەدا دەشێ دانووستان بکەین؟

خامه‌نه‌ئی، جەختیشی کرد، ئیمام دانووستانی لەگەڵ ئەمریکا قەدەغە کردووە منیش قەدەغەی دەکەم.

 

 





ئەم هەواڵە 4963جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad