ZNA – ھەولێر
بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە و دوای دەمەقاڵی نێوان دایک و کوڕێک لە قەزای پێنجوین کوڕێک دایکی خۆی دەکوژێت.
بەپێی راگەیێندراوێکی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، رۆژی یەکشەممە ١٢-٨-٢٠١٨ لە قەزای پێنجوێن بەھۆی کێشەیەکی خێزانییەوە دوای دەمەقاڵێی نێوان دایک و کوڕێک، کوڕەکە دایکی بە سەختی بریندار دەکات و دەستبەجێ دەگەیێندرێتە نەخۆشخانە، بەڵام بەھۆی سەختی برینەکەیەوە ئەمڕۆ گیانیلەدەستداوە.
لە رگەیندراوەکە ھاتووە ، بنکەی پۆلیسی پێنجوێن پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردووەتەوە، تۆمەتبارەکە بەپێی بڕیاری دادوەر و بە ماددەی ٤٠٥ لە یاسای سزادانی عێراقی بەندە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
لە راگەیندراوەکە ئاماژە بەوەکراوە ، دایکی ئەو کوڕە ناوی "ر، ع، م" لەدایکبووی ساڵی ١٩٤٩ و دانیشتووی قەزای پێنجوێن بووە.
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 7291جار خوێندراوەتەوە |