English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی دارایی قەرەبووی فەرمانبەران دەکاتەوە 
2018-08-13 [01:59 AM]

ZNA – ھەولێر 



ئەو فەرمانبەرانەی لە ساڵەکانی ٢٠١٤ ‌و ٢٠١٥ ھەڵە لە مووچە یان دەرماڵەکانیاندا ھەبووە و پارەی کەمتریان پێدراوە، بەپێی رێنماییەکی وەزارەتی دارایی مووچەکانیان بۆ خەرجدەکرێتەوە، مانگانەش لانیکەم یەک ملیۆن دینار وەردەگرنەوە.

بەپێی رێنمایی ژمارە ١٧ی وەزارەتی دارایی و ئابووری، کە لە ٩ی ئاب دەرچووە و واژۆی رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستانی بەسەرەوەیە، ئاماژە بە جیاوازی مووچە و دەرماڵە دەکات.

لە رێنماییەکەدا ھاتووە، ئەو مووچەخۆرانەی بە ھەڵە کەمتر یا زیاتری مووچە یان دەرماڵەیان بۆ خەرجکرابێت لە ھەردوو ساڵی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ مانگانە جیاوازی مووچەکەیان بۆ خەرجدەکرێتەوە، بەشێوەی مانگانە لەگەڵ مووچەکەیان.

ھەر لە رێنماییەکاندا ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەگەر بڕی پارەکە لە ١٠ ملیۆن زیاتر بوو، ئەوا پێویستە رەزامەندی وەزارەتی دارایی بۆ وەربگیرێت.

پێشتر وەزارەتی دارایی و ئابووری بڕیاریدابوو، جیاوازی مووچە بۆ ساڵەکانی ٢٠١٦، ٢٠١٧ و ٢٠١٨  خەرجبکرێتەوە.


سەرچاوە | رووداو
 





ئەم هەواڵە 44260جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad