English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سێلڤا واز لە یاریکردن دەھێنێت 
2018-08-13 [04:10 AM]

ZNA – ھەولێر 


داڤید سێلڤا ئەستێرەی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی مانشستەر ستی ئینگلیزی بڕیاریدا واز لە یاریکردنی نێو دەوڵەتی بھێنێت . 

سێلڤا لە پێگەی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان رایگەیاندوە ، بڕیارمدا واز لە یاریکردنی نێو دەوڵەتی لەگەڵ ھەڵبژادەی ئیسپانیا بھێنم . 

سیلڤا نووسیوویەتی ، ھەڵبژاردەی ئیسپانیا ھەموو شتێکی پێ بەخشیم و من شانازی دەکەم کە لەگەڵ ئەو ھەڵبژاردەیە ١٢٥ یاریم ئەنجامداوە و ٣٥ گۆڵم تۆمارکردوە و ماوەی ١٢ ساڵ لەریزی ئەو ھەڵبژاردەیە یاریم کردوە و توانیمان دوو جار پاڵەوانیەتی ئەوروپا بەدەست بھێنین و جارێکیش جامی جیھانی بەرزبکەینەوە . 

ھەروەھا سێلڤا دەڵێت , زۆر سوپاسی ھەموو ھاوڕێیانم دەکەم لە ھەڵبژاردەی ئیسپانیا لە یاریزانان و راھێنەران و سەرجەم ئەو کەسانەی متمانەیان پێم ھەبوو لە ماوەی رابردوو. 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 12004جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad