English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی دارایی رێنماییەك بۆ فەرمانبەران دەردەكات
2018-08-14 [06:04 AM]

ZNA – هەولێر


بە پێی رێنماییەكی وەزارەتی دارایی،وەزارەتی دارایی خزمەتی سەربازیی ئەو فەرمانبەرانە ئەژمار ناکات کە داوایانکردووە ئەو خزمەتەیان بۆ ئەژمار بکرێت.

بەپێی ناوەڕۆكی رێنماییەكە، بێت لەسەر داوایەكی ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتی دارایی خزمەتی سەربازیی ئەو فەرمانبەرانە ئەژمار ناکات کە داوایانکردووە ئەو خزمەتەیان بۆ ئەژمار بکرێت، هەروەها خزمەتی سەربازیی ئەو فەرمانبەرانەش هەڵدەوەشێنێتەوە کە لێبڕینی خانەنشینییان نەداوە.

لە دەقی رێنماییەكە هاتووە"بەهیچ شێوەیەک خزمەتی سەربازیی بۆ ئەو فەرمانبەرانە ئەژمارناکرێت کە داوایانکردووە خزمەتەکەیان بۆ ئەژماربکرێت و داواشدەکات لەوبارەیەوە هیچ نوسراوێک ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران نەکرێت."

ئەوەش هاتووە ، هەر فەرمانبەرێك لە ساڵی 2006وە خزمەتی سەربازی بۆ ئەژمار كرابێت و پارەی لێبڕینی خانەنشینی نەدابێت ئەوە خزمەتەكەیان بۆ ئەژمار ناكرێت، چونكە بە پێی یاسای خانەنشینی ناتوانن ئێستا پارە بدەن بەڵكو پێویستە لە كاتی خۆیدا پارەی لێبڕینی خانەنشینی بدرێت".

وەزارەتی دارایی دووپاتیكردۆتەوە ئەو فەرمانبەرانەی رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی داراییان هەبێت و لە ساڵی 2006وە لێبڕینی خانەنشینییان دابێت خزمەتی سەربازییان بۆ هەژمار دەکرێت و لێیان وەرناگیرێتەوە، بەڵام ئەوەی ئەو مەرجانەی تێدا نەبێت خزمەتەكەی هەڵدەوشێتەوە.

 پێشووتر ژمارەیەكی زۆری فەرمانبەران خزمەتی سەربازییان بۆ خراوەتە سەر راژەكانیان، هەم بۆ بەرزكردنەوەی ناونیشانیان هەمیش بۆ مەبەستی خانەنشینی.

 

هۆشەنگ شێخ محەمەد، سەرۆكی لیژنەی راژە لە ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان بە باسی راگەیاند، ئەژماركردنی خزمەتی سەربازی ئێستا راگیراوە و هیچ نوسراوێك بۆ ئەو مەبەستە وەرناگیرێت، گوتی:" ئەو فەرمانبەرانەی ئێستا داوای خزمەتی سەربازی دەكەن، بە هیچ شێوەیەك بۆیان ئەژمار ناكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش جەخت كراوەتەوە كە هەر نووسراوێك پەیوەندیی بە خزمەتی سەربازییەوە هەبێت، نابێت لە لایەن دامودەزاگاكان ئاراستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران بكرێت."

ئەو روونیشی كردەوە: "ئەوانەی تاوەكوو ساڵی 2006 خزمەتی سەربازییان بۆ ئەژمار كراوە، بەپێی رێنمایی مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت، ئەگەر یاسایی بن كێشەیان نابێت، بەڵام سەرپێچیی هەبێت ئەوە مامەڵەی یاساییان لەگەڵدا دەكرێت“.

 





ئەم هەواڵە 14047جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad