English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارەی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش ئاشکرادەکات
2018-08-14 [06:39 AM]

ZNA-هەولێر


سەرباری شکستهێنانی و رێگریكردن لە هاتنی کەسی بیانی بۆ نێو ریزەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، بەپێی راپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان ٢٠ بۆ ٣٠ هەزار چەکداری ئەو رێکخراوە تاکو ئێستا لە سووریا و عێراق هەن.

چاودێرانی سزاکان لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایانگەیاند، ژمارەی ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە سووریا و عێراق،" نێوان ٢٠ بۆ ٣٠ هەزار دەبن و بەشێوەیەکی هاوسەنگی دابه‌شکراون بەسەر هەردوو وڵات"، راپۆرتەکە ئەوەشی زیاد کرد، "لەنێوان ئەو ژمارە بە هەزاران چەکداری بیانی تیرۆریست هەیە".

هەموو شەش مانگ جارێک چاودێرانی سزاکان راپۆرتێکی سەربەخۆ پێشکەش بە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکەن دەربارەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و رێکخراوی ئەلقاعیدە کە ناویان لە لیستی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ رێکخراوە تیرۆریستییەکان.

هەروەها لە راپۆرتەکە هاتووە، تاکو ئێستا داعش توانای ئەنجامدانی هێرشی لە نێو خاکی سووریا هەیە. لە عێراق بەشێوەیەکی گشتگیر هیچ خاکێکی له‌ ژێر ده‌ستدا نەماوە، بەڵام تاکو ئێستا چالاکە ئەویش لە رێگه‌ی شانە نوستووەکانییەوە.





ئەم هەواڵە 6451جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad