English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مووچەی كەسوكاری شەهیدان بۆ سەر بەغدا تەواو دەكرێت
2018-08-14 [06:53 AM]

​ZNA – هەولێر


بریكاری وەزارەتی كاروباری شەهیدان وئەنفالكراوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، هەموو شتێك تەواو بووە بۆ ئەوەی مووچەی كەسوكاری شەهیدان بخرێتە سەر بەغدا.

بەرەڤان حەمدی، بریكاری وەزارەتی كاروباری شەهیدان وئەنفالكراوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە باسی راگەیاند: هەموو شتێك تەواو بووە بۆ ئەوەی مووچەی كەسوكاری شەهیدان بخرێتە سەر بەغدا، لیژنەیەكی باڵا لە هەرێمی كوردستان هەیە كارەكانی تەواو كردووە لەوانە وردەكاری ئەو بودجەی كە مانگانە بۆ كەسوكاری شەهیدان و ئەنفال و زیندانیانی سیاسی خەرج دەكرێت، هەروەها ئەو ماف و ئمتیازاتانەی كە لە بوارەكانی تریش وەكو خزمەتگوزاری دەدرێتە كەسوكاری شەهیدان خەمڵاندنی بۆ كراوە و ئامادەكراوە.

 

ئەو زیاتر گوتیشی:" بەڵگەنامەكان ئامادە كراوە، لە رێگەی نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێم داوای دانیشتن لەگەڵ حكوومەتی عێراق كراوە، چاوەڕوانی دیاریكردنی وادەی كۆبونەوەین بۆ ئەوەی لیژنەكە بچێت و ئەو دۆسیانە یەكلایی بكاتەوە،بڕیارەكە شەهیدانی سەنگەرو شەهیدی هاوڵاتی و ئەنفال و زیندانیانی سیایی دەگرێتەوە، مانگانە زیاتر لە 40 ملیار دیناریان بۆ خەرج دەكرێت.

 

روونی كردەوە،لە دەستووری عێراق لە ماددەی 132 ئاماژەی بۆ كراوە كە دەبێت مووچەی قوربانیانی دەستی رژێمی بەعس لەسەر بودجەی سیادی بێت، گوتیشی:" بڕیاری پەرلەمانی عێراقیش هەیە بۆ ئەوەی بوودجە و مووچەی كەسوكار شەهیدان ئەنفالكراوان بخرێتە سەر بەغدا،ماددەی 132ی دەستووریش روونە كە دەبێت مووچە و دابینكردنی قوربانیانی دەستی رژێم لەسەر بودجەی سیادی بێت.

 

لە ماوەی رابردوودا سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی سەرۆك وەزیرانی عێراقی كرد، یەكێك لە تەوەرەكانی گفتوگۆی نێوانیان ئەوەبوو پەلە بكرێت لە گواستنەوەی مووچەی كەسوكاری شەهیدان بۆ سەر بەغدا.

 

بریكاری وەزارەتی كاروباری شەهیدان زانیاریەكەی دووپاتكردەوە و گوتیشی:" حكووومەتی عێراقی ئامادەیی خۆیان پیشانداوە بودجە و مووچە بخەنەسەر بودجەی سیادی، ئەوەی ماوەتەوە وردەكاری چۆنیەتی جێبەجێكردنیەتی، دیار نیە لە كابینەی ئێستای عەبادی دەبێت یان دەكەوێتە كابینەی داهاتوو





ئەم هەواڵە 5779جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad