English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیانەکانی تەنیایی لەسەر تەندروستی مرۆڤ
2018-08-14 [11:41 AM]

هەولێر _ ZNA


ته‌نیایی كۆمه‌ڵێك زیانی ته‌ندروستی به‌مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ هه‌ندێكیان زیانی مه‌ترسیدارن بۆسه‌ر ته‌ندروستی.

به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان كه‌ له‌باره‌ی زیانه‌كانی ته‌نیایی به‌ته‌ندروستی مرۆڤ كراون، ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ته‌نیایی حه‌وت زیانی كاریگه‌ر به‌ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وانیش بریتین له‌:

1- لاوازبوونی به‌رگری له‌ش: ته‌نیایی واده‌كات به‌رگری له‌شی مرۆڤ به‌ئاستێكی به‌رچاو دابه‌زێت، كه‌ ئه‌وه‌ش ڕێگه‌خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ توشبوونی مرۆڤ به‌چه‌ندین نه‌خۆشی، كه‌ هۆكاره‌كه‌ی دابه‌زینی ئاستی به‌رگری له‌شه‌، چونكه‌ ته‌نیایی كاری هۆرمۆنه‌كانی له‌ش تێكده‌دات، ئه‌وه‌ش به‌هۆكارێكی دابه‌زینی ئاستی به‌رگری له‌ش داده‌نرێت.

2- به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن: توێژینه‌وه‌كان ئاشكرایانكردوه‌ هه‌ستی به‌رده‌وامی مرۆڤ به‌ته‌نیایی بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ، واده‌كات مرۆڤ توشی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی فشاری خوێن ببێت، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ن‌و پیڕه‌وینه‌كردنی سیستمێكی خۆراكی ته‌ندروست.

3- دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌وه‌رزش: هه‌میشه‌ وه‌رزش‌و چالاكییه‌ جه‌سته‌ییه‌كان هۆكارێكی به‌رچاوه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی دڵه‌ڕاوكێ ‌و ته‌نیایی مرۆڤ، به‌ڵام كاتێك مرۆڤ ته‌نیا ده‌بێت، ڕاسته‌وخۆ له‌چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كان دورده‌كه‌وێته‌وه‌.

4- توانای هۆشمه‌ندی كه‌مده‌كاته‌وه‌: ته‌نیایی زیانی ڕاسته‌وخۆی بۆ مێشكی مرۆڤ هه‌یه‌، هاوكات زیان به‌هۆشمه‌ندیش ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر به‌هۆی زیانه‌كانی ته‌نیایی بۆ مێشكی مرۆڤ، كه‌سانی ته‌نیا ئه‌گه‌ری توشبوونیان به‌نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر، زۆر له‌كه‌سانی دیكه‌ زیاتره‌.

5- جگه‌ره‌كێشان: یه‌كێكی دیكه‌ له‌كێشه‌كانی به‌رده‌م كه‌سانی ته‌نیا، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی جگه‌ره‌كێشن، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئاستی جگه‌ره‌كێشانیان هه‌میشه‌ به‌رزه‌، به‌وه‌ش ڕاسته‌وخۆ زیانه‌كانی جگه‌ره‌ بۆ سیه‌كانیان ده‌چێت.

6- لاوازبوونی دڵ: كه‌سانی ته‌نیا له‌هه‌ركه‌سێكی دیكه‌ له‌پێشترن بۆ توشوونیان به‌نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، به‌تایبه‌ت لاوازبوونی دڵ، یاخود به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی كۆلیسترۆڵی خراپ.

7- كێشه‌ی خه‌وتن: هه‌میشه‌ كه‌سانی ته‌نیا دووچاری كێشه‌ی خه‌و ده‌بنه‌وه‌، چونكه‌ شه‌وان كاتێك ده‌چنه‌ سه‌ر جێگا بیری زیاتر ده‌كه‌نه‌وه‌، نه‌خه‌وتنیش به‌شێوه‌ی كاته‌ پێویسته‌كان، ده‌بێته‌ هۆی چه‌ند كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی بۆیان، دیارترین كێشه‌ش نه‌خۆشیه‌كانی (شه‌كره‌، فشاری خوێن)ه‌.





ئەم هەواڵە 2992جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad