English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مایكل پۆمپیۆ لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی لەسەر چەند پرسێك گفتوگۆیان كرد
2018-08-15 [05:45 AM]

​ZNA - هەولێر


نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌ مایكل پۆمپیۆ  وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه‌ پێگه‌یشت، لەپەیوەندیەكەدا پێشهات و دۆخی عێراقیان تاوتوێ كرد.

له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا هه‌ردوولا دوا پێشهات و سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه‌كانی سوپای عێراق و پێشمه‌رگه‌یان له‌ دژی چه‌كدارانی داعش له‌ ناوچه‌كه‌ و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقیان تاوتوێ كرد.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، باسیان له‌ داواكارییه‌كانی هاووڵاتیانی عێراق كرد كه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كانى ئه‌م دواییه‌دا خرانه‌ ڕوو.

 له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كان و فه‌راهه‌مكردنی ژیانێكی باشتر بۆ هاووڵاتیانی عێراق، كرده‌وه‌.

 پاراستنی قوربانیانی ده‌ستی تیرۆر و ئه‌وانه‌ی له‌ ده‌ستی داعش ڕزگاركراون، به‌تایبه‌تی ئێزدی و كریستیانه‌كان، لایه‌نێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بوو.





ئەم هەواڵە 4561جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad