English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زێباری هۆکاری دەرنەچوونەوەی سەرۆک خولی پێشووی پەرلەمان لە هەڵبژاردن ئاشکرا دەکات
2018-08-15 [06:02 AM]

ZNA-هەولێر


ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان هۆکارەکانی دەرنەچوونەوەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە هەڵبژاردنی پەرلەمان، ئاشکرا دەکات.

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) رایگەیاندووە، سەلیم جبووری، سەرۆک خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق پارەیەکی زۆری بۆ دەرچوون لە هەڵبژاردنی پەرلەمان خەرج کردووە، بەڵام بەهۆی سیاسەتە خواروخێچەکانی و هەڵگەڕانەوە سیاسییەکانی نەیتوانی سەرکەوێت و تووشی ”شکستێکی شەرمەزاری“ بوو.

هۆشیار زێباری پێی وایە ئەو پارەیەی سەلیم جبووری لەڕێی میدیا عەرەبییەکانەوە خەرجی کرد، بەهانایەوە نەهات، چونکە ”گەل هۆشیارە“ و دەنگی پێ نەدا.

دوای راگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، ئەو لایەنە سیاسییانە و سەلیم جبووری، کە دەرنەچوون، رایانگەیاند، ساختەکاری لە هەژماری ئەلیکترۆنیی دەنگدان کراوە و داوای ژماردنەوەی دەنگەکانی بە دەست، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ لە دەنگەکان رووی نەداوە.





ئەم هەواڵە 3097جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad