English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا: هەڕەشە لەحكومەتی عێراق دەكات
2018-08-15 [06:13 AM]

ZNA - هەولێر


وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ڕه‌شه‌ له‌ حكوومه‌تی عێراق ده‌كات ئه‌گه‌ر پابه‌ندی سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر تاران نه‌بێت به‌ هه‌مان شێوه‌ سزای ئابووری ده‌خرێته‌ سه‌ر.

هێزه‌ر ناوێرت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا  له‌ واشنتن له‌ باره‌ی پابه‌ند نه‌بوونی عێراق به‌ سزاكانی سه‌ر ئێران، رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی پێشێلی بڕیاره‌كه‌ ده‌كه‌ن و پابه‌ند نابن به‌ سزاكانی سه‌ر ئێران، خۆشیان دووچاری هه‌مان سزا ده‌بنه‌وه‌.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا   له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "هه‌مووان هۆشدارییه‌كانی ئێمه‌ له‌ باره‌ی بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ ئێران ده‌زانن، له‌ سزادانی ئه‌و وڵاتانه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین كه‌ پێشێلی ئه‌و سزایانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ خراوه‌ته‌ سه‌ر (ئێران)".

حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو رایگه‌یاند، به‌غدا به‌ شێوه‌یه‌كی لاوه‌كی پابه‌ندی سزاكانی سه‌ر ئێران ده‌بێت، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیدان به‌ بازرگانی نێوانییان، به‌ڵام چیدیكه‌ مامه‌ڵه‌ی نێوان به‌غدا و تاران به‌ دۆلار نابێت.

هه‌فته‌ی رابردوو بانكی ناوه‌ندی عێراق، ئاگاداری ته‌واوی بانكه‌كانی كردووه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی چیدیكه‌ له‌ بازرگانییه‌كان له‌گه‌ڵ تاران، مامه‌ڵه‌ به‌ دۆلار نه‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش وه‌ك پابه‌ندییه‌ك به‌ سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران.

به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كانیش، قه‌باره‌ی بازرگانی نێوان عێراق و ئێران، ساڵانه‌ ده‌گاته‌ 6.6 ملیار دۆلار و ساڵانه‌ش سێ ملیۆن هاووڵاتی ئێرانی، سه‌ردانی شوێنه‌ ئایینییه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن.





ئەم هەواڵە 4738جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad