English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەم شارە سزای سەرپێچی ئۆتۆمبێل دەکرێتە قیست
2018-08-15 [06:20 AM]

ZNA-هەولێر


بۆ ھاوكاریكردنی شوفێران، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ھاتوچۆی قه‌زای زاخۆ و دانه‌وه‌ی سزای ئۆتۆمبێلی بۆ ئه‌و شۆفێرانه‌ كرد به‌قیست كه‌ به‌هۆی سه‌رپێچییه‌وه‌ غه‌رامه‌ كراون.

 

ھۆبه‌ی تۆماركردن له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی قه‌زای زاخۆ راگه‌یاند: بۆ‌ ئاسانكاری و سوككردنی باری سه‌رشانی شوفێران، دانه‌وه‌ی سزاكانی  هاتوچۆی له‌سه‌ریان ‌كردوه به‌‌ قیست، ئاشكراشیكردوه‌ كه‌ شۆفێر ده‌توانێت له ‌ماوه‌ی ساڵێكدا سزاكه‌ی بداته‌وه‌.

 

هاوكات به‌شیر یوسف، به‌رپرسی راگه‌یاندنی ھاتووچۆی زاخۆ رایگه‌یاندووه‌، ھۆبه‌ی تۆماركردن ئاگاداری سه‌رجه‌م شوفێره‌كانی زاخۆ ده‌كاته‌وه‌ بۆ دانه‌وه‌ی سزای سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانیان، ده‌توانن له‌مڕۆوه‌ و له‌ ماوه‌ی ساڵێكدا سزاكانیان به‌شێوه‌ی قیست بده‌نه‌وه‌.





ئەم هەواڵە 5185جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad