English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھۆشداری دەدرێتە ئەو کەسانەی سەردانی ئێران دەکەن
2018-08-15 [06:44 AM]

ZNA- ھەولێر


باڵیۆزی عێراق لە ئێران داوای لە ھاووڵاتییانی وڵاتەکەی کرد، لە کاتی سەردانیکردنی ئێراندا، ”زۆر وریا بن“، چونکە دیاردەکانی دزینی پارە و کەلوپەلی ھاووڵاتییانی عێراقی سەری ھەڵداوە.

 

ڕۆژنامەی (ئەلحەیات)ی چاپی لەندەن لە زاری ڕاجح مووسەوی، باڵیۆزی عێراق لە تاران بڵاوی کردەوە، بەھۆی زۆربوونی دیاردەی دزی و کوشتنی بەئەنقەست، داوا لە ھاووڵاتییانی عێراق دەکەم لە گەشت و سەردانی ئێراندا وریا بن".

 

باڵیۆزی عێراق ئاماژەی بەوەش داوە: "بە لەبەرچاوگرتنی زۆربوونی دیاردەی دزی لە گەشتیار و موسافیرە عێراقییەکان لە ھەفتەکانی ڕابردوو، داوا دەکەم لە شەواندا زۆر وریا بن، چونکە لەو ماوەیەدا ھاووڵاتییەکی عێراقیش لە ئێران کوژراوە".

 

بە گوتەی ڕاجح مووسەوی، ڕۆژانە نزیکەی ٢٠ ھەزار ھاووڵاتیی عێراقی بە ھۆکاری جۆراوجۆر، سەردانی ئێران دەکەن و پاش بڕیاری حکوومەتی ئێران بۆ ھەڵگرتنی ڤیزا بۆ شارە سنوورییەکانی "ئابادان و خوڕەمشار"، ڕێژەی گەشتیاری عێراقی بۆ ئێران ڕووی لە زیادبوون کردووە، ڕاشی گەیاندووە، ھەندێ لە ھاووڵاتییان لە کاتی سەفەر بۆ ئەھواز و مەشھەد، ”شەوان سواری ھەندێ ئۆتۆمبێلی نەناسراو بوون و تووشی کێشە و گرفت بوونەتەوە".

 

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەکە، ماوەیەک لەمەوبەر ھاووڵاتییەکی عێراقی لە ئابادان پاش دزینی پارە و کەلوپەلەکەی، لەلایەن چەند ھێرشبەرێکەوە کوژراوە، ھاوکات یەکشەممەی ڕابردوو چەند چەکدارێک لە ئابادان، سێ ھەڕەشەی کوشتنیان لە سێ ھاووڵاتیی عێراقی کردووە و پاسپۆرت و مۆبایلیان لێ دزیون.

 

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن، لە ڕۆژانی ڕابردوودا کۆمەڵێک ھاووڵاتیی عێراقی لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراون.

 

عێراق و ھەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی فراوانی ئابووری و بازرگانییان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەیە و زۆرێک لە هاووڵاتییانی عێراقیش بە مەبەستی گەشت و کات بەسەربردن، یاخود بۆ چارەسەری تەندرووستی و مەبەستی دیکە، سەردانی ئێران دەکەن.





ئەم هەواڵە 12220جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad