English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا باج لە سەر كاڵاكانی ئەمەریكا زیاد دەكات
2018-08-15 [06:54 AM]

ZNA- ھەولێر




بە بڕیاری رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا باج لە سەر هەندێك لە كاڵاكانی ئەمریكا بە رێژەی سەدا 100 بەرزكرایەوە.

بەپێی بڕیارەكە باجی گومرك لە سەر ئۆتۆمبێلی نەفەرهەڵگر لە سەدا 120 و لە سەر شەراب لە سەدا 140 و لە سەر توتون لە سەدا 60 بەرزكراوەتەوە.

هەر بەپێی بڕیارەكەی ئەردۆغان باج لەسەر كاڵاكانی وەك كارەستەی جوانكاری و برنج و خەلۆزیش بەرزكراوەتەوەو.

فواد ئۆكتای، جێگری سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، "بەرزكردنەوەی باجی گومركی لە سەر هەندێك لە كاڵاكانی ئەمەریكا وەڵامدانەوەی هێرشەكانی ئیدارەی ئەمەریكایە لە سەر ئابوری توركیا ".





ئەم هەواڵە 6193جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad