English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەسەر یارییەکەی ھەولێر و میسان چەند بڕیارێکی گرنگ دەرچوو 
2018-08-15 [11:57 AM]

ZNA – ھەولێر 



لێژنەی پێشبرکی تایبەت بەبەرێوەبردنی یارییەکانی کۆمەڵەی یەکەم خولی پلە یەکی عێراق بۆ تۆپی پێی دوای رووداوەکانی یاری نێوان ھەردوو یانەی ھەولێر و میسان بەپێی ئەو دەسەڵاتەی کە پێان دراوە لە لایەن سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق و سەرۆکی لێژنەی پێشبرکی یەکێتییەکە بەمشێوەیە بریاریاندا.

١- بەپێی مادەی (١٠)ی سزادانی یانەکان فقرەی (٥) مادەی (٧) رێکخستنی بریارەکانی لێژنەی پێشبرکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق بریاردرا:
ا: ھەژمارکردنی یارییەکە بەئەنجامی (٣-٠) بۆ بەرژەوەندی یانەی ھەولێر.
ب: راگرتنی یاریدەدەری راھێنەری یانەی میسان ( ئەسیر کەریم) بەیاوەرینەکردنی تیپەکەی تا کۆتایی خولەکە.
ج: راگرتنی یاریزانی یانەی میسان ( ئەحمەد عەبدوڵڵا) ژمارە (٣) بۆ ماوەی یەک وەرز لە بەرواری دەرچوونی بریارەکە.
د: پەسندنکردنی راپۆرتی سەرپەرشتیاری ناوبژیوانان لەسەر ئاستی ناوبژیوانی یارییەکە.
ھ: سوپاسی سەرۆک شاند و کارگێری یانەی میسان دەکەین بۆ ئەو روڵە باشی، کە پێشکەشیان کرد و چارەسەرکردنی بارودۆخەکە.

 

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏‏‏شخص أو أكثر‏، و‏أشخاص يلعبون رياضة‏‏ و‏نشاطات في أماكن مفتوحة‏‏‏

 

 

 

ی.ا
 





ئەم هەواڵە 8851جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad