English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات
2018-08-15 [12:13 PM]

ZNA – ھەولێر 



ڕۆژی چوارشەممە ١٥ـی ٨ـی ٢٠١٨ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دۆگڵاس سڵێمان  باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق و ستیڤ فاگین کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە ھەولێر کرد.


لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و پێشھاتە تازەکان لەسەر ئاستی ھەرێمایەتی و نێودەوڵەتی تاوتوێ کرا و باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق ستراتیژیی وڵاتەکەی لەبارەی دوا وێستگەکانی شەڕی داعش و یارمەتیدانی ئاوارە و پێکھاتەکانی عێراق و ھەروەھا گۆڕانکارییە ھەرێمایەتییەکان بۆ سەرۆک بارزانی خستەڕوو و ئاماژەیشی بە ڕۆڵی کاریگەری سەرۆک بارزانی و حکوومەتی ھەرێم دا لە پەنادان و پاراستنی پێکھاتە و ئاوارەکانی عێراق لە شەڕی تیرۆریستانی داعش.


لە بەشێکی تری ئەو کۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی عێراقی دوای ھەڵبژاردن و ھەوڵەکان بۆ پێکھێنانی حکوومەتی تازە و ھاوکێشەکانی ناو عێراق ئاڵوگۆڕ کرا و سەرۆک بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە ئەوەی بە لای ھەرێمی کوردستانەوە گرنگە بەرنامەی حکوومەتی ئاییندەی عێراقە و ھەروەھا پابەندبوونی لایەنەکان بە سێ پڕەنسیپی ھاوبەشی لە حوکمداری و تەوافوق لە یاسادانان و ھاوسەنگی لە دامەزراوەکان ئەولەویەتی سەرەکییە و جەختی لەوەیش کردەوە کە ڕەچاوکردنی ئەو سێ پڕەنسیپە دەبێتە ھۆی چارەسەرکردنی زۆر لە کێشەکان.


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 8158جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad