English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بکوژێکی ھەڵاتوو لە سلێمانی لەھەولێر دەستگیر دەکرێت 
2018-08-15 [12:18 PM]

ZNA – ھەولێر 


کەسێک کە تۆمەتباری سەرەکی بوو بە کوشتنی گەنجێک لە سلێمانی، لە دوای زیاتر لە دوو مانگ خۆحەشاردانی لە شاری ھەولێر، بەھاوکاری ھێزەکانی پۆلیسی ھەولێر دەستگیردەکرێت ‌و رەوانەی سلێمانی دەکرێتەوە.

بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: "لە دوای ئەوەی لە ٧-٦-٢٠١٨ لە شاری سلێمانی کەسێک دەکوژرێ ‌و ھێزەکانی پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکی تەمەن ٢٨ساڵ کە دەستی لەتاوانەکەدا ھەبووە دەستگیردەکەن، بەڵام تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکە دەستگیرناکرێت ‌و بەرەو شوێنێکی نادیار ھەڵدێت، بەڵام دوای گەڕان ‌و پشکنینەکانیان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکە بەھاوکاری ھێزەکانی پۆلیسی ھەولێر توانرا دەستگیربکرێت ‌و رەوانەی شاری سلێمانی بکرێتەوە".

بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی باس لەوەش دەکات: "ھێشتا دوو تۆمەتباری دیکەی ھەمان رووداو ماون دەستگیربکرێن و پۆلیسی سلێمانی لێکۆڵینەوەکانی بەردەوامە بۆ دەستگیرکردنیان".


ئێستا ھەردوو ئەو تۆمەتبارانەی دەستگیرکراون بە فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٠٦ لەیاسای سزادانی عیراقی بەندکراون.


ی.ا


 





ئەم هەواڵە 6298جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad