ZNA – هەولێر
ھێزێر ناوێرت سەبارەت بە رەت كردنەوەی پێشنیاری گفتگۆی واشنتن و تاران لە لایەن عەلی خامنەییەوە دەلێ ئێمە وەڵامی ھەموو بەرپرسانی ئێران نادەینەوە، چوونكە سیاسەتمان بەرامبەر ئێران روونە و پێداگری لەو سیاسەتەشمان دەكەین.
ھاوكات ناوێرت راشی گەیاندووە كە ھەموو جیھان شاھیدی ھەڵسوكەتە خراپەكانی ئێرانە و ھەموان زیانیان بەر كەوتووە و نیگەرانین لە بەردەوامی ئەو ھەڵسوكەوتانەی تاران ھەربۆیە دژ بەو سیاسەتە خراپانەی ئێران لە جیھان و ناوچەكە بەردەوام دەبین.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad