English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیرى پەروەردە له‌گه‌ڵ قوتابیه‌ گه‌ڕاوه‌كانی ئیتالیا كۆبووه‌وه‌
2018-08-15 [02:55 AM]

ZNA - هه‌ولێر



ئەمڕۆ چوارشەممە وەزیرى پەروەردە لەگەڵ ئەو پۆلە  قوتابیانه‌یله‌ ئیتالیاوه‌ گه‌ڕابوونه‌وه‌ کۆبوونەوە كه‌ وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان چەند ساڵێک بەر لە ئێستا لە هەردوو پارێزگاى سلێمانى و هەولێر ناردنیە وڵاتى ئیتالیا بۆ ئەوەى لەوێ ئەکادیمیانە درێژە بە خوێندنى پیشەیی بدەن و ئێستا کۆتایی بە خوێندنەکەیان هاتووە و گەڕاونەتەوە کوردستان.

پشتیوان سادق وتى، بێگومان ئەمە پلانێکى گەورە و سەرکوتووى حکومەتى هەرێم بوو و ئەم پلانەشى بۆ ئەوە بوو کە لە چوارچێوەى کارى پیشەییدا سوود لە تواناکانتان وەربگرێت و خزمەتى کوردستان بکەن. هیوادارم بتوانن بەرهەمێکى باش بن بۆ هەرێمى کوردستان.

باسی له‌وه‌ش كرد، ئەو تواناییەى کە کۆکراوەتەوە، واتان لێ بکات پشت بە تواناکانى خۆتان ببەستن لە پیادەکردنى لێزانى و زانستى وەرگیراو لە ئیتالیا.

پشتیوان سادق باسی له‌وه‌ شكرد، پشتبەستن بە خود پێویستە لە ئەولەویەتى هەر کەسێکى پێگەیشتوودا بێت، بەتایبەت کەسانى وەک ئێوە کە لە وڵاتێکى دیکە ئەزموونێکى باشتان بەدەست هێناوە، بۆیە پێویستە بەر لەوەى بیر لە حکومەت بکەنەوە دەبێت پشت بە خۆتان و بە دەست و باز و هونەرى خۆتان ببەستن.

روونی كرده‌وه‌، ئێمە وەک وەزارەت هەموو هەوڵى خۆمان دەدەین کە لە رێگەى حکومەت و وەزارەتى کار وکۆمپانیاکانەوە بەدواى کاردا بگەڕێین.

وه‌زیری په‌ره‌وه‌رده‌ روونی كرده‌وه‌، لە لایەن وەزارەتى پەروەردەوە ئەرکەکە کۆتایی هاتووە، بەڵام بۆ سوودوەرگرتن لە پیشەکەیان هەوڵیان بۆ دەدرێت کە هەم بتوانن درێژە بە خوێندن بدەن و هەمیش کاریان دەست کەوێت.





ئەم هەواڵە 3754جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad