English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەستێرەیەکی مان ستی تووشی پێکانێکی قورس بوو 
2018-08-15 [04:24 AM]

ZNA – ھەولێر 



لە راھێنانەکانی ئەمڕۆی یانەی مانشستەر ستی ئینگلیزی ، یەکێک لە ئەستێرەکانی یانەکە تووشی پێکانێکی قورس بوو کە بەھۆیەوە  بۆ ماوەی چەند مانگێک لەیاریکردن دوور دەکەوێتەوە . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی ، لە راھێنانەکانی ئەمڕۆی یانەی مانشستەر ستی یاریزان کیڤن دی برۆین تووشی پێکانێکی قورس ھات و بەھۆیەوە راھێنانەکانی جێھێشت. 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، دی برۆین تووشی پچرانی بەستەرەکانی رانی بوو و ئەم جۆرە پێکانەش پێویستی بە  ٢- ٣ مانگ دەبێت بۆ گەڕانەوە بۆ نێو یاریگاکان. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , دی برۆین جارێکی دیکەش لە ساڵی ٢٠١٦ تووشی پێکانێکی لەم جۆرە بووە و ئەگەر ئەم پێکانەش دووبارە ببێتەوە ئەوا یانەی مانشستەر ستی گورزێکی کوشندەی بەرکەوتووە چونکە دی برۆین یەکێکە لە دیارترین ئەستێرەکانی یانەکە و بە ئاسانی جێگەی پڕناکرێتەوە.


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 4582جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad