English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فه‌ره‌نسا بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نه‌ینه‌وا ئاماده‌یی ده‌ربڕی
2018-08-15 [04:48 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئاشكرای كرد، فه‌ره‌نسا ئاماده‌یی خۆی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نه‌ینه‌وا ده‌ربڕیوه‌.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مانه‌ی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران مه‌هدی عه‌لاق له‌گه‌ڵ گروپی كۆمپانیاكانی فه‌ره‌نسا "ADPI" بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و داوایه‌ی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نه‌ینه‌وا كۆبووه‌، عه‌لاق وتی، پێویسته‌ توانایی فرۆكه‌خانه‌ دیاری بكرێت، چه‌ندی پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی بكرێته‌ فرۆكه‌خانه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی و ستراتیژی كاركردن له‌م فرۆكه‌خانه‌ دیاری بكرێـت.

به‌یاننامه‌كه‌ باسی له‌وه‌ كردوه‌، ئه‌و شانده‌ كه‌ باڵیۆزی فه‌ره‌نسا و نوێنه‌ری گروپی كۆمپانیاكانی فه‌ره‌نسا ئاماده‌ی بوون، جه‌ختیان كردوه‌، تێچووی سه‌ره‌تایی ئاماده‌كردنی فرۆكه‌خانه‌كه‌ به‌ 190 دۆلار ده‌خه‌ملێنرێت، لای خۆیه‌وه‌ باڵیۆزی فه‌ره‌نسا ئاماده‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌ربڕی ئه‌و پاره‌یه‌ به‌قه‌رز ته‌رخان بكات.

ئه‌مینداری گشتی داوای له‌ گروپی كۆمپانیا فه‌ره‌نسییه‌كه‌ كرد، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوا پێشكه‌ش به‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و سه‌رۆكی فرۆكه‌وانی شارستانی و ده‌سته‌ی نیشتمانی وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات تاوتوێی ئه‌و داوایه‌ بكه‌ن و ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ له‌ بودجه‌ی ساڵی داهاتوو جێگه‌ی بۆ بكه‌نه‌وه‌.





ئەم هەواڵە 6904جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad