ZNA – هەولێر
ئەکتەری سینەمایی بەریتانی، ئیدریس ئیلبا، رەتیدەکاتەوە لە نوێترین بەشی زنجیرە فیلمی سینەمایی "جێمس بۆند"ـدا بەشدار بێت.
ئەو ئەکتەرە سینەماییە رەتیدەکاتەوە لە بری ئەکتەری سینەمایی، دانیال کریگ رۆڵی جێمس بۆند لە فیلمەکەدا بگێڕێت.
بەم دواییە دەنگۆی ئەو بڵاوکرایەوە کە بەرهەمهێنەرانی ئەم بەرهەمە سینەماییە ئەو داوایایەیان لە ئیالبا کردووە.
بڕیارە بەشی نوێی زنجیرە فیلمی سینەمایی "جێمس بۆند" لە کۆتایی ساڵی داهاتوو بڵاوبکرێتەوە.
ئەم هەواڵە 10948جار خوێندراوەتەوە |