English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیلمی "T-34" بڵاودەکرێتەوە
2018-08-12 [03:12 AM]

ZNA – هەولێر


فیلمی سینەمایی رووسی "T-34" ئەمساڵ لە سینەماکاندا بڵاودەکرێتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش یەکەم ترەیلەری بە زمانی ئینگلیزی بڵاوکرایەوە.

 

ئەم بەرهەمە سینەماییە باس لە جەنگی جیهانیی دووەم دەکات و لەلایەن ملیاردێر لین بلاتیفیک بەرهەمهاتووە کە پێشتر فیلمی " Hacksaw Ridge " و "Silence And I"ـی بەرهەمهێناوە.

 

ئەم بەرهەم سینەماییە بە بڕی 10 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەرهەمهاتووە و ئالێکسی سیدرۆف کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.

 

فیلمەکە چیرۆکی ژمارەیەک سەربازی رووسی لە جەنگی جیهانیی دووەم دەگێڕێتەوە کە هەوڵدەدەن لە ژێر دەستی نازییەکان خۆیان رزگار بکەن.

 

بڕیارە فیلمەکە لە 27 سێپتێمبەری ئەمساڵ لە رووسیا بڵاوبکرێتەوە و دواتریش لە سینەماکانی جیهاندا.





ئەم هەواڵە 6703جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad