English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نیشانە و ئاگاداركردنەوەكانی پێش تووشبوون بەجەڵدە
2018-08-16 [09:02 AM]

هەولێر _ ZNA


 

جەستەی مرۆڤ بەشێوەیەكە بۆ هەموو نەخۆشیەك چەند نیشانەیەك دەردەخات و لەوە ئاگادارمان دەكاتەوە ژیانمان لەمەترسیدایە و دەبێت خۆمان ڕێكبخەینەوە و بۆ تووشبوون بەجەڵدەش بەهەمان شێوەیە.

 

لەوبارەیەوە د.سیروان حەمە شەریف پسپۆڕی نەشتەگەری گشتی دەلێت: خۆپاراستن باشترین چارەسەرە و ئەگەر بەشێوەیەكی بەردەوام ئاگامان لە تەندروستیمان بێت دەتوانین خۆمان لە مەترسیدارترین نەخۆشیەكان بپارێزین.

 

بەپێی ووتەی ئەو پزیشكە پسپۆڕە مانگێك پێش ئەوەی جەڵدە رووبدات جەستە بەكۆمەلێك نیشانە ئاگادارمان دەكاتەوە، ئەوانیش:

1/ هیلاكبوونی زۆر: یەكێك لەنیشانە دیارەكانی هیلاكبوونی دڵ ئەوەیە كەسەكە كارە ئاسانەكانی ڕۆژانەی بۆ ئەنجام نادرێت و بەزویی هیلاك دەبێت، بەزۆری ئەم دیاردەیە لەخانماندا دەردەكەوێت.

2/ ئازاری سك: ئازاری سك و هەڵئاوسان و هەستكردن بەتێكچونی سك یەكێكی ترە لە نیشانە دیارەكانی توشبوون بە جەڵدەی دڵ و لەژنان و پیاواندا دەردەكەوێت.

3/ تێكچوونی خەو: تێكچوونی كاتەكانی خەو و كەم خەویی و زوو هەڵسان لەكاتی خەو لەبەیانیان یەكێكی ترە لەنیشانەكان.

4/ هەناسە توندی و كورتی هەناسەدان: هەناسە توندی و كورتی لەكاتی هەناسەدان یەكێكی دیكەیە لەنیشانەكان و لەماوەی شەش مانگدا دەردەكەوێت و هەست دەكرێت هەوای پێویست ناچێتە ناو جەستە و دەبێت زۆر ئاگاداربین.





ئەم هەواڵە 3112جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad