English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ چارەسەری ئەم نەخۆشیانە کاهو بخۆ
2018-08-16 [11:36 AM]

هەولێر _ ZNA


 

كاهو دادەندرێت بە یەكێك لە سەوزە بەناوبانگەكان، كە دەتواندرێت بە كاڵی یاخود كوڵاوی هەروەها بەهۆی ئەو ڕێژە بەرزەش لە ئاو كە تێیدایەتی دەتواندرێت بەشێوەی شەربەتیش بخورێت، لە گرنگترین سوودەكانیشی ئەمانەی خوارەوەن:
 

1_ چارەسەری نەخۆشی قۆڵۆن دەكات.

2_ كاهو یارمەتی دابەزانی پلەی گەرمی لەش هەروەها یارمەتی دەردانی ئارەقێكی زۆریش دەدات.

3_ مرۆڤ لە تینوبوون دەپارێزێت، بۆیە لەكاتی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما بە تایبەتی لە هاویناندا دەتواندرێت سودی لێوەربگیرێت.

4_ خواردنی بۆ ئەو كەسانە بەسوودە كەبەدەست پەركەمەوە دەناڵێنن.

5_ جگەر چاڵاكدەكات و ڕێگری دەكات لە توشبوون بە زەردوویی.

6_ كاهو دەوڵەمەندە بە خوێی كانزای لە توانایدایە ئەو ترشەڵۆكیە كەمبكاتەوە كە بەهۆی خواردنی خۆراكی چەورو ترشەوە مرۆڤ دووچاری دەبێت، هەروەها یارمەتی پاكردنەوەی خوێنیش دەدات.

7_ چارەسەری برینی چاو و هەوكردنی چاو دەكات، بینین بەهێزدەكات ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ گرنگی ڤیتامین (A) لە كاهودا.

8_ لە توانایدا ڕێژەی كۆلیسترۆڵ لە خوێندا دابەزێنێت.

9_ كاهو دەوڵەمەندە بە دژە ئۆكسان، بەتایبەتیش بیتاكارۆتین و ڤیتامین (C) و (E) ئەم ڤیتامینانە لە توانایاندایە لەش لە ژەهر پاكبكاتەوە، ڕێگری لە دەركەوتنی نیشانەكانی پیری پێش وەختە بگرێت و ئەگەری توشبوونی مرۆڤیش بە نەخۆشیە درێژخایەنەكان و شێرپەنجە كەمدەكاتەوە.

10_ كاهو سودێكی كاریگەرو زۆری هەیە لە پارێزگاریكردنی تەندروستی ئێسك، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ڕێژەیەكی زۆر لە ڤیتامین (k) لە كاهوودا، سوودێكی زۆریش بە شانەكانی ئێسك دەگەیەنێت، كاهوو پێشیدەوتریت (پڕۆتینی ئێسك)، چونكە سەرچاوەیەكی باشە بۆ كالیسیۆم و فۆسفۆڕ كە دەورێكی گرنگ دەگێڕن لە دروستبوونی ئێسك.

11_ قژ بەهێزدەكات و ڕێگری دەكات لەوەی دووچاری ڕوتانەوە ببێت.

12_ ڕێژەیەكی بەرز لە پۆتاسیۆمی تێدایە خواردنی یارمەتی دابەزانی پەستانی خوێن دەدات.

13_ وا دەكات مرۆڤ ئارەزووی خواردنی بە ڕێژەیەكی زۆر لا دروست ببێت .





ئەم هەواڵە 6592جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad