English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەر کەسێک ئاژەڵ لەسەر شەقامەکان بفرۆشێت یان سەری ببڕێت لێپرسینەوە لەگەڵدا دەکرێت
2018-08-16 [12:16 PM]

ZNA - هه‌ولێڕ


  ئامادەکارییەکانی جەژنی قوربان لەشاری سلێمانی رایگەیاندراو سەربڕنی ئاژەڵی قوربانی لەسەر شەقامەکان قەدەغەکرا و کارئاسانی پێویست بۆ ئەو گەشتیارانە دەکرێت کە روو لەشارەکە دەکەن.

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە له‌ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند: ھەموو رێوشوێنێکی پێویست بۆ ئەوەی ھاوڵاتیان بەبێ ھیچ گرفتێک پێشوازی لە جەژنی پیرۆزی قوربان بکەن.

 ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بۆ سەلامەتی تەندروستی ھاوڵاتیان و رێگریکردن لەو دیاردە ناشارستانییە سەربڕنی ئاژەڵی قوربانی لەسەر شەقامەکان قەدەغەدەکرێت و بەرێژایی رۆژانی جەژن "سەبڕخانەی سلێمانی" کراوەدەبێت بۆ ئەوەی ھاوڵاتیان بتوانن بەشێوەیەکی تەندروست قوربانیەکانیان بکەن.

 ئەوەشی خستەڕوو، ھەر کەسێک ئاژەڵ لەسەر شەقامەکان بفرۆشێت یان سەری ببڕێت لێپرسینەوە لەگەڵدا دەکرێت.

 دەربارەی ھاتنی گەشتیاران ئاوات محمەد وتی، ھەموو  ئامادەکاریەک کراوە و کارئاسانی پێویست بۆ گەشتیاران دەکرێت کە چاوەڕێ دەکرێت بۆ جەژنی قوربانی ئەمساڵ ژمارەیەکی بەرچاو لە گەشتیاران روو لەپارێزگای سلێمانی بکەن.

قائیمقامی سلێمانی لە بارەی چاودێرای بازاڕ و شوێنە گشتیەکان لە رۆژانی پێش جەژن و رۆژانی جەژن روونی كرده‌وه‌، رێگری تەواو دەکرێت لە بەرزبوونەوەی نرخ و فرۆشتنی کاڵاو شتومەکی خراپ و ماوە بەسەرچوو، لەگەڵ ئەوەشدا لە رۆژانی جەژندا لیژنەکان لە بەدواداچون و پشکنینەکانیان بەردەوام دەبێت، وتیشی, تیمی گەڕۆکی "تەندروستی و ئاسایش و پۆلیس و ھاتووچۆ و گەشتووگوزار" لە رۆژانی پێش جەژن و رۆژانی جەژندا لە ئەرکدا دەبن بۆ پێشکەشکردنی کارئاسانی بۆ ھاوڵاتیان و گەشتیاران .

 





ئەم هەواڵە 4621جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad