English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریکا...داعشێكی به‌ره‌گه‌ز عێراقی ده‌ستگیر ده‌كرێت
2018-08-16 [12:31 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا ئەمەریکا پەنابەرێکی عێراقیان بە تۆمەتی ئەندامێتی داعش و کوشتنی پـۆلیسێکی عێراقی دەستگیرکردووە.

دوێنێ چوارشەممە وەزارەتی دادی ئەمەریکا لە بەیانـنامەیەکدا لەسەر ماڵپەڕەکەی نووسیویەتی عومەر عەبدولسەتار ئەمین تەمەن 45 ساڵ کە خەڵکی شارۆچکەی ڕاوەی پارێزگای ئەنباری ڕۆژئاوای عێراقە، ئەمڕۆ لە ناوچەی سەکرەمێنتۆی ویلایەتی کالیفۆرنیا لە لەسەر داوای دادگایەکی فیدراڵی عێراق لایەن هێزێکی دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی FBI دەسـتگیرکرا.

بەیانـنامەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، لە 15 ی مانگی پـێنج دادگای فیدراڵی عێراق لە ناوچەی کەرخی بەغدا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ عومەر عەبدولسەتار ئەمین دەرکردووە بە تۆمەتی کوشتنی پـۆلیسێک لە شارۆچکەی ڕاوە لە ساڵی 2014.

بەپـێی فەرمانی دەسـتگیرکردنە عێراقیـیەکە ناوبراو لە 22 ی مانگی شەشی ساڵی 2014 لەگەڵ کۆمەڵێک چەکداری داعش بە چەند ئۆتۆمبیلێک چوونەتە سەر ماڵی پـۆلیسەکە لە شارۆچکەی ڕاوە و کوشتویانە.

جگە لەو تاوانە چەندان تاوانی دیکەی لەسەرە، لەوانە یارمەتیدان لە دانانی بۆمبی چێنراو بۆ گروپە تێرۆرستیـیەکان. لە ساڵی 2004 وە ئەندامی قاعیدە لە عێراق بووە و پاشان بووە بە داعش. بەپـێی سەرچاوە عێراقیـیەکان بنەماڵەی عومەر یەکێک بووە لەو پـێنج بنەماڵەیەی لە ڕاوە قاعیدەیان دامەزراندووە.

ئه‌و ده‌ستگیركراوه‌ لە مانگی چواری ساڵی 2012 گەیشتبووە تورکیا و لەوێوە هەوڵی داوە مافی پەنابەری لە ئەمەریکا وەربگرێت، بەڵام تورکیا نەماوەتەوە و گەڕاوەتەوە و عێراق و چەند جارێک لە نێوان هەردوو وڵاتدا هاتوچۆی کردووە هەتا لە مانگی یازدەی ساڵی 2014 داوای مافی پەنابەریـیەکەی پەسەند دەکرێت و دەگاتە ئەمەریکا.

بەپـێی بەڵگەنامەکان ناوبراو لە داوای پەنابەریـیەکەی کۆمەڵێک درۆی کردووە، گوتوویەتی قوربانی دەستی تێرۆرستانە و باوکی لە ئەنجامی هاوکاریکردنی لەشکری ئەمەریکا بە دەستی تێرۆرستان کوژراوە.

لە ئێستادا حکومەتی ئەمەریکا بە نیازە بەپـێی ڕێکەوتننامەیەکی لەگەڵ عێراق عومەر عەبدولسەتار ئەمین ڕادەستی بەغدا بکات.





ئەم هەواڵە 6454جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad