English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چاوشئۆغڵو: ئێمه‌ بۆ دانیشتن و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌ین
2018-08-16 [12:45 PM]

ZNA - هه‌ولێر


له‌ چوارچێوه‌ی دەیه‌مین كۆنفرانسی باڵیۆزان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغڵو وتارێكی پێشكه‌ش كرد، رایگه‌یاند، له‌ پێناو رێككه‌وتن نابێت لایه‌نێك خۆی بسه‌پێنێت، ده‌بێت هه‌ردوولا به‌ گفتوگۆ رێكبكه‌ون. ده‌توانین به‌ دانیشتن و گفتوگۆ هه‌موو شتێك چاره‌سه‌ر بكه‌ین. ئێمه‌ بۆ ئه‌وه‌ ئاماده‌ین، به‌ یه‌ك مه‌رج، زمانی هه‌ڕه‌شه‌ به‌كارنه‌هێنرێت.

مەولود چاوشئۆغڵو وتیشی، به‌ڕای من په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا یان وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌ زه‌مینه‌یه‌كی دروستتردا دووباره‌ ده‌ستیكردووه‌ته‌وه‌ به‌ ئاسایی بوونه‌وه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌و كێشه‌ییه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا هه‌مانه‌ به‌ هۆكارێكه‌ كه‌ ئه‌ورووپا و جیهان پێی ناره‌حه‌تن، باس له‌ وڵاتێكی خۆسه‌پێن ده‌كه‌ین، وڵاتێك كه‌ ئه‌ندامان و هێزی به‌رده‌ستی وه‌ك هێرش دژ به‌وانی دیكه‌ به‌كارده‌هێنێت، ته‌نانه‌ت وه‌ك توخمی هێرش به‌كاریده‌هێنیت. له‌ ناتۆدا ئه‌وه‌مان به‌ڕوونی به‌دیكرد. تێگه‌یشتنێك به‌دیده‌كه‌ین كه‌ رێز له‌وانی دیكه‌ ناگرێت و ته‌نها بیر له‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ده‌كاته‌وه‌

مه‌ولود چاوشئۆغڵو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ به‌و فه‌رمان و ده‌سه‌ڵاته‌ی سه‌ركۆمار ئه‌ردۆغان ده‌ریكردووه‌ و به‌خشیوێتی، توركیا ئه‌وه‌ی كه‌وتبێته‌ سه‌ر شانی له‌ هه‌موو بوارێكدا ئه‌نجامیداوه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، باسی له‌وه‌ كرد كه‌ توركیا خوازیاری كاركردنه‌ به‌ رێگه‌ی دیپلۆماسی، به‌ڵام لایه‌نی به‌رامبه‌ر موخاته‌بێكی راست و دروست نییه‌ له‌وه‌ تیبگات و گوتی: "سه‌ره‌ڕای هه‌موو شتێك ئێمه‌ سه‌رله‌نوێ له‌ پێناو چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كان كراوه‌ین كه‌ وه‌ك دوو هاوبه‌شی یه‌كسان بۆ گفتوگۆكردنی هه‌موو شتێك. به‌ یه‌ك مه‌رج، زمانی هه‌ڕه‌شه‌ به‌كارنه‌هێنرێت. له‌ پێناو رێككه‌وتن نابێت لایه‌نێك خۆی بسه‌پێنێت، ده‌بێت هه‌ردوولا به‌ گفتوگۆ رێكبكه‌ون. ده‌توانین به‌ دانیشتن و گفتوگۆ هه‌موو شتێك چاره‌سه‌ر بكه‌ین. ئێمه‌ بۆ ئه‌وه‌ ئاماده‌ین.

 

aa





ئەم هەواڵە 5866جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad